کاتژمێر ۱۰:۰۰ شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی وەحدەی ناحیەی جەلەولا، بەهۆی تەقینی غازەوە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا دایکێک و سێ منداڵی سوتان و دواتر  منداڵەکان گیانیان لەدەستدا.


بەپێی ئەو زانیارییانەی،کەس وکاری ۳ منداڵەکە رێگای كوردستانى ، یان داوە، ڕووداوەکە کاتژمێر ۱۰ی شەوی ڕابردوولەگەڕەکی وەحدە ڕوویداوە، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی گشتی جەلەولا. منداڵێکیان گیانی لەدەستدا و دوو منداڵەکەو دایکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیالەکراون. 

سەرچاوەکە،وتی :  بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ، دوو منداڵەکەی دیکە گیانیان لەدەستداوە و دایکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر چاودێری  پزیشکدایە.

 

May be an image of fire

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا