وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی کەشتیگەلی سێبەری ئێراندا سەپاندووە، بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی تاران.
  قەبارەی سزاكان
•    کەسایەتی و کۆمپانیاکان: ۵ کەسایەتی، ۴ کۆمپانیای یاسایی و دەریاوانی گرتووەتەوە.
•    کەشتییەکان: ۹ کەشتیی بازرگانیی خستووەتە ژێر گەمارۆوە.
  ناوچە و لایەنە ئامانجکراوەکان
•    پەنەما و یۆنان: سزاكان کۆمپانیای پارێزەریی «کارناکیسی» گرتووەتەوە بە تۆمەتی دامەزراندنی کۆمپانیای وه‌همی بۆ ئاسانکاریکردن لە گواستنەوەی نەوت، بەرهەمە نەوتییەکان و ئاسنی ئێرانی (کە بە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ سوپای پاسداران مەزەندە دەکرێت).
•    ئیمارات و سنگافورە: چەندین کۆمپانیای گەورەی بازرگانی و کەشتیوانی و ژمارەیەک کەشتیی بارهەڵگر کراونەتە ئامانج، کە بۆ دابینکردنی پارە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و گروپی حوسییەکان بەکارهێنراون.
  هەڵوێستی فەرمی
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی ئەم هەڵمەتە ئابورییەوە ڕایگەیاند:
"چ لە ناو دەریا نەوتی قاچاخ بگوازیتەوە یان لە ئۆفیسی کۆمپانیایەکی یاساییدا دانیشتبیت، ئەگەر هاوکاری بۆ ڕژێمی ئێران دابین بکەیت، دەستمان پێتان دەگات و سزاتان بەسەردا دەسەپێنین."
  چوارچێوەی گشتیی بڕیارەکە
•    ئەم سزایانە بەشێکن لەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیەی ئەمریکا کە لە مانگی (ئاب/٨) دەستیپێکردووە بە مەبەستی وشککردنی سەرچاوەی داهاتی تاران بۆ پەرەپێدانی موشەک.
•    هەفتەی ڕابردووش، ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەدا سەپاندبوو، لەوانە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی عێراق.

 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا