بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە هاووڵاتییان کرد لە هەر گەڕەک و شوێنێک ئەگەر ماتۆڕسوارێکی دەنگبەرز، هەراسانکەر یان بێزارکەر ببینن، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لە دژیان بگرێتەبەر.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە شەوانە مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەر ئەو ماتۆڕسکیلانە دەگرن کە بێ تابلۆن یان دەنگی بەرزیان هەیە و دەبنە هۆی هەراسانکردنی هاووڵاتییان. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هەندێک ماتۆڕسوار بە شێوەی مانۆڕ و سەرکێشی لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە و ژیانی خۆیان و کەسانی دیکە دەخەنە بەر مەترسی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەروەها داوای لە دایک و باوکان کردووە کە ئەم جۆرە ماتۆڕسکلیان بۆ منداڵە هەرزەکارەکانیان نەکڕن، چونکە لە کاتی گرتنەوەدا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لە کۆتاییدا، داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر کراوە ئەگەر ماتۆڕسوارێکی هەراسانکەر یان مانۆڕکار ببینن، لووکەیشنی شوێنەکە لە ڕێگەی وەتسئاپ بۆ ژمارە (07506009545) بنێرن، بۆ ئەوەی تیمەکان بۆ شوێنەکە بنێردرێن و رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبە