دوای ململانێیەکی چەند ڕۆژە لەگەڵ برینەکەی، یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوە هاتوچۆ خوێناوییەکەی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.
​قوربانیەکە ناوی (موراد مەولود ئەحمەد)ـەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٣ و باوکی سێ منداڵە. 
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ڕابردوو، لەو ڕووداوە سەختەی لەبەردەم سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک ڕوویدا، بە سەختی بریندار ببوو.  لەو کاتەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدا مابووەوە.
​بە کۆچی دوایی ئەم هاووڵاتییە، ئاماری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەرزبووەوە بۆ ٨ گیانلەدەستدان و ٢٤ بریندار.