ڕێگای کوردستان

​تا ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕی تەواکاری مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی مووچەخۆران.

​سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی %٧٠ی پارەی مووچەی ئەم مانگەی بەدەست گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا خشتەی بۆ دابەشکردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و دەستپێکردنی پڕۆسەکەی بەستاوەتەوە بە گەیشتنی تەواوی پارەکە لە بەغداوە.
​ئەم دواکەوتنانە لە ناردنی پارە لەلایەن بەغدا و ڕانەگەیاندنی خشتەی دابەشکردن لەلایەن هەولێرەوە، جارێکی تر مووچەخۆرانی هەرێمی خستووەتەوە ناو دۆخی چاوەڕوانییەکی ناچاری بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.