وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند هەموو فشارو رێگەیەك دەگرینەبەر بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز.
مارکۆ روبیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەناو فڕۆکەکەیدا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ شاری جائیپوری هیندستان باسی له‌وه‌كردوه‌، "دەبێت گەروەکان کراوە بن، و بە شێوەیەک بێت، بۆیە پێویستە به‌ کراوەیی بمێننەوە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکان بۆ داڕشتنی رێککەوتن لەگەڵ ئێران هێشتا بەردەوامن و ئەو پرۆسەیە "رەنگە چەند ڕۆژێکی بخایەنێت".
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، هێرشەکان "بۆ پاراستنی سەربازەکانمان لە هەڕەشەکانی هێزەکانی ئێران" داڕێژراون.
ئەو لێدوانەی روبیۆ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی پەیوەست بە ئاسایشی دەریایی لە گەروی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین هێڵەکانی کەشتیوانی نەوتی جیهان لە زیادبوندایە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە جوڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران خێراتر دەبن.