رەها فەلاحی 

(۱)

با کوو هه‌ڵ‌دەکات

دارەکان سەما دەکەن!

لە نێوانی ئەم سەما،

گێجەگیج بەشێ گەڵاکانە...

(۲)

باوکه‌گیان،

دەستەکانت پیتیکیان نیە!

-- گرتنیان هەیە!

(۳)

مانگ وا کوو خوتوو و رازا،

پت‌پت و تروسکایی ئەستێرەکان،

تەنیا دڵخۆشی ئاسمان گڕیا.

(۴)

شەو ئەستێرەکان ئەدرەوشەن،

بەڵام چاوەکانی تۆ

-- دیتنیان هەس!

(۵)

کابۆکی لە نێوانی شیعرەکانم‌دا

هێللانە کەردووە!

ئەمن باڵ‌دەگەرمەوە...

 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا