25

ماتـــڕیالیزمـی مێژوویـی سمێڵ

بێخاڵ:سمێڵ زل و جامانە بەسەر و شەڕواڵ لەپێی کورد،

سەیران:چی؟

ڕێزان:هەزار ساڵ لەدواوەی شارستانییەتن

بێخاڵ: ژن کوژ و خێڵەکین.

ڕێزان:بژی سمێڵ.

سەیران:نا بۆ سمێڵ.

بێخاڵ:با بمرێت سمێڵ.

ڕێزان:بە نەفرەت بێت سمێڵ.

سەیران:با ون بێت سمێڵ.

بێخاڵ:بۆ دۆزەخ سمێڵ.

ڕێزان:من یاخیم لە سمێڵ.

سەیران:بەو دەستانەم دەتخنکێنم ئەی سمێڵ.

بێخاڵ:بێ دەنگ بە سمێڵ.

ڕێزان:ڕێزی خۆت بگرە ئەی سمێڵ.

سەیران: سووکت دەکەم ئەی سمێڵ.

بێخاڵ:واز لە ژن کوشتن بێنە سمێڵ.

ڕێزان:چەکەکەی پاکدەکردەوە سمێڵ.

 سەیران:گوللەیەک بە هەڵە لەدەستی دەرچوو سمێڵ.

بێخاڵ:وەیش کە گوناحە سمێڵ.

ڕێزان:بە هەڵە خوشکەکەی خۆی کوشت سمێڵ.

سەیران:خوشکم دەڵێن بە هەڵەبوو!

بێخاڵ:قەزا و قەدەری سمێڵ بوو.

ڕێزان:نەخۆشی دەروونی هەبوو کاکە سمێڵ.

سەیران:سمێڵ سمێڵ دەکوژێت، بە هەڵە بوو.

بێخاڵ: سمێڵ کەر دەکوژێت، نەخۆشی دەروونی هەبوو.

ڕێزان:جەنگی جیهانی دوومیش هەر بە هەڵە بوو، گولەیەک لە دەستی سمێڵ هیتلەر دەرچوو

سەیران:هاهاها.

بێخاڵ:هی یەکەمیش هەر بە هەڵە لە لایان سمێڵێکەوە، گوللەیەک بەرسەری شازادەی نەمسا بەڕێز سمێڵ(فرانز فردیناند) کەوت.

ڕێزان:تیرۆرکردنی مستەر سمێڵ(جۆن کەنەدی)ش بە هەڵەبوو.

سەیران: بەڵێ هی ئەنوەر ساداتی سمێڵیش هەڵەبوو.

بێخاڵ:مارلین مۆنرۆیش دەڵێن بە هەڵە خۆی کوشت.

ڕێزان:کچێ هەڵەی چی؟ وەک شازادە دایانا کوشتیان، کوشتیان.

بێخاڵ:خوشکان دەزانن ئەو کوردە بۆرەیە زۆر خۆشیشە، ببوورن مەبەستم خۆشباوەڕیشە؟

ڕێزان:زۆر

سەیران:ئێ ئەو هەموو بکوژه سمێڵ حیزە، چۆن خۆیان لە سزای تاوانی کوشتن و دادگا قورتاربکەن، گەر نەڵێن بە هەڵەبوو یان کاکە سمێلی تاوانبار و بکوژ، نەخۆشی دەروونی هەیە.

بێخاڵ:ئاخ سمێڵ.

ڕێزان:سمێڵ وای گوت.

سەیران:گەورەم سمێڵ.

بێخاڵ:فەسڵ فەسڵی سمێڵە.

ڕێزان:هەر سمێڵە چرۆدەکات.

سەیران:هەر قامچی سمێلە و بەلاماری خەونەکانی ژن دەدات.

بێخاڵ:هەر مینتاڵێنتی سمێڵە و بە فێمێنزم بووندا هەڵدەشاخێت.

ڕێزان:هەر سێدارەی سمێڵە لە بەرامبەر ئازارەکانی ژن

ختکەدەکات.

سەیران:هەر سمێڵە و خەونەکانی ژن دەخنکێنێت.

بێخاڵ:هەر سمێڵە و خۆزگەکانی ژن بێ سەر و شوێن دەکات.

ڕێزان:ئێرە سمێڵخانەیە سمێڵخانە.

سەیران:مەلا سمێڵ

بێخاڵ:مام حاجی سمێڵ

ڕێزان: سەید سمێڵ

سەیران:شێخ سمێڵ، فوئادە سمێڵ، خالدە سمێڵ، حەمەدە سمێڵ.

بێخاڵ: مام ساڵحە سمێڵ، خاڵە سمێڵ، مامە سمێڵ، ئامۆزا سمێڵ.

ڕێزان: مامۆستا سمێڵ، ئەندازیار سمێڵ، دکتۆر سمێڵ، فەیلەسوف سمێڵ.

سەیران: بەڕێز بیرمەند و ڕۆشنگەر سمێڵ، پارێزەر سمێڵ، کاکە سمێڵ، ئەفسەر سمێڵ، پاسەوانی سنووری سمێڵ.

 بێخاڵ: دادە سمێڵ، باجی سمێڵ، خاتوو سمێڵ.

ڕێزان:سمێلۆژیست.

سەیران:گەڕەکی سمێڵان، کۆڵانی سمێڵان، قوتابخانەی دواناوەندی سمێڵانی تێکەڵاو.

بێخاڵ:وانەی سمێڵ بۆ هەموان، ئەلفبێی سمێڵ، بەڕێوەبەر سمێڵ، نەخۆشخانەی لە هاوارهاتنی سمێڵان، شەقامی سمێڵان.

ڕێزان: شاری سمێڵ، پایتەختی سمێڵ، شارەدێی سمێڵ، پارکی سمێڵ، چایەخانەی سمێڵ، کتێبخانەی گشتی سمێڵ، زانکۆی سمێڵ، پرۆژە یاسای سمێڵ.

سەیران:قانوونی باری کەسێتی سمێڵ، خێڵی سمێڵ، قەبیلەی سمێڵ، پیاوانی سمێڵ، جەژنی سمێڵ، دەستوور و حوکمی سمێڵ.

بێخاڵ:ئەتەکێتی سمێڵ، نەریتی سمێڵ، کولتووری سمێڵ، وێستگەی سمێڵ، فەرمانگەی سمێڵ، مزگەوتی سمێڵ، مەساجخانەی سمێڵ، قەحپەخانەی سمێڵ.

ڕێزان:مەزهەبی سمێڵ، حزبی سمێڵ، چێشتخانەی سمێڵ،  ساردەمەنی سمێڵ، باخچەی منداڵانی سمێڵ، دووڕیانی سمێڵ.

سەیران:سینەما سمێڵ، فیلمی سمێڵ، شانۆی سمێڵ، شیعر و ڕۆمانی سمێل،  فیکر و ئایدیای سمێڵ.

بێخاڵ: کامێرامان سمێڵ، ستۆدیۆی سمێڵ، ستایلی سمێڵ، سەرتاشخانەی سمێڵ، مەلەوانگەی سمێڵ، گۆشتفرۆش و سەر و پێخانەی سمێڵ.

ڕێزان:گەراجی سمێڵ، پەنچەرچی و ڕوونگۆڕی سمێڵ، تیپی تۆپی پێی سمێڵ، یانەی باسکەی سمێڵ، یاریگای سمێڵ، هاندەر و هەوادارانی سمێڵ.

سەیران: بڕیاری بەڕێز سمێڵ، ڕێکەوتنی نێوان سمێڵەکان، کابینەی سمێڵ، لیستی سمێڵ، پەڕلەمانتار سمێڵ، ماراسۆنی سمێڵ، مێژووی سمێڵ.

بێخاڵ:سمێڵ گەرا، کۆژیتۆی سمێڵ:

من سمێڵم هەیه، کەواتە من هەم.

سمێڵ وای گوت، سمێڵ تێز، ئەنتی تێزسمێڵ، سەنتێز سمێڵ.

ڕێزان:ڕۆحی جیهانی سمێڵ، ماتریالیزمی میژوویی سمێڵ، فەلسەفەی سمێڵ، تیۆری سمێڵ، زانستەکانی سمێڵ، سێملەکانی جیهان یەک بگرین.

سەیران:سمێڵ تووڕەبوو، سمێل ژنێکی کوشت، سمێڵ ژنەکەی خۆی تەڵاقدا، دوو بنەماڵە سمێڵ بەشەڕهاتن و  چوار سمێڵ کوژران و دوو سمێڵیتریش بە سەختی برینداربوون.

بێخاڵ:

شازدە سمێلیتر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەر لە بیست ساڵە، کوژران. سمێڵ تەقە دەکات، سمێڵ جوێن دەدات، سمێڵ لە ژن دەدات، سمێڵ نەخۆشی دەروونی هەیه و  خەنجەرەکەی لەبەرپشتوێنەکەی دەردێنێت و خوشکەکەی خەڵتانی خوێن دەکات.

ڕێزان:زۆر قۆزه سمێڵ.

سەیران:چاومانە سمێڵ.

بێخاڵ:یەع لە سمێڵ.

ڕێزان:چی گوت سمێڵ؟

سەیران:نێــرەکـــــــەرە، سمێڵ.

بێخاڵ:دەمانکوژێت سمێڵ.

ڕێزان:من زۆر دەترسم لە سمێڵ.

سەیران:زۆر مەترسیناکە سمێڵ.

بێخاڵ:خوێن بەری چاوەکانی گرتووە سمێڵ هات.

ڕێزان:بێ منەتین لێت ئەی سمێڵ.

سەیران:لە زمان تێناگات سمێڵ.

بێخاڵ:کچانی ماد فێری زمانت دەکەن ئەی سمێڵ.

ڕێزان:سمێڵی کوڕی سمێڵ.

بێخاڵ:هاربووە سمێڵ.

سەیران:پەلامار دەدات سمێڵ.

ڕێزان:پێم گوتی بوەستە ئەی سمێڵ.

بێخاڵ:پۆپۆلیستە سمێڵ.

سەیران:دەمارگیریشه سمێڵ.

ڕێزان:خێڵەکی سمێڵ.

بێخاڵ:نێرگەرا سمێڵ.

سەیران:فشەکـــەر سمێڵ.

ڕێزان:کوڕی سەگ سمێڵ.

بێخاڵ:داوەشێیت سمێڵ.

سەیران: بێدەنگبە سمێڵ.

ڕێزان:دەمت داخە سمێڵ.

بێخاڵ:ژەهری مار ئەی سمێڵ.

سەیران:تکایە سمێڵ.

ڕێزان:بابەسبێت سمێڵ.

بێخاڵ:بۆتێناگەیت ئەی سمێڵ؟

سەیران:چێبکەین لەگەڵ سمێڵ؟

ڕێزان: ژیانی وێرانکردین سمێڵ.

بێخاڵ:کۆیلایەتی داهێنا سمێڵ.

سەیران:گرتووخانەی دروستکرد سمێڵ.

ڕێزان: دۆزەخی ڕۆنا سمێڵ.

بێخال:کچینە، ڕاکەن سمێڵ هات.

هەرسێکیان پێکەوە: ئاخخخخخخخخخخخخ سمێڵ، ئاخخخخخخخ.

-------------------------

تێبینی:سمێڵ:لێره هێمایه بۆ ئەقڵییەتی نێرسالاری، نەک سمێڵ وەک خودی سمێڵ خۆی.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا