
ــــــــــــ36 ــــــــــــ
دوو ڕیز له شاهۆی شاباڵ سوور و ڕه‌ش
ئاسمانی هیوایان تارمایی بایه
دوو پۆلی دووری مه‌لی دڵشكاو
ڕێگای پرشنگیان له ئه‌ستۆدایه
هه‌ردوو ڕێڕه‌ویان بانێژه‌ی به‌فره
هه‌ردوو له هه‌وڵان بۆ خه‌مێك گه‌وره
ده‌ترسم نێشی زریانی ئه‌مشه‌و
لێكیان دابڕێت هه‌ر یه‌ك بۆ لایه
ئه‌وكاته نه‌غمه‌ی چڵی ئه‌رخه‌وان
نابێته ده‌نگی سه‌دای نیشتمان
چیا بسره‌وێنێ به به‌سته‌ی لایه
بۆیه قه‌ڵه‌مكێش ئه‌ستۆم ده‌پێوم
به به‌رزی لوتكه‌ی خۆزگه‌ی مێژینه‌م
به‌ڵكو دوا نه‌خشه‌ی هه‌تاو بناسم
له گه‌رووی زامی ئه‌گریجه‌ی سینه‌م
خه‌وێكه‌و خۆزگه‌ی شیله‌ی هه‌وڵدانه
بیرێكه‌و بۆ گه‌ل بووەته ئه‌فسانه
به‌ڵام ئاواتم ڕوون و دیاره
بڵنده وه‌كو گه‌ردنی یاره
هه‌نگاوێكی كورت پڕ سۆزی ڕاستی
ئازووقه‌ی گیانه بۆ خۆشه‌ویستی
كفنێك به باڵای هه‌ڵگورد ده‌دوورم
له ورشه‌ی به‌فرو.. چرۆی كازیوه
خۆزگه‌یه‌ك شیرین له هه‌ساره‌ی گیان
ده‌كه‌م به‌ئاڵای روحی ئه‌و شیوه
كاتێك كه‌مێشكم كۆچ بكا‌و بڕوا
ده‌كه‌ومه دوای پاكی بیروڕا
هه‌رگیز كوڵمی گوڵ به شیعری خوناو
ناكه‌مه مێژووی ناسنامه‌ی هه‌تاو
وه‌كوو چۆن سه‌نگین له ورشه‌دایه
كفنیی هه‌وره‌و پرچی ئاسۆیه
شیعرم یاداشتی به‌رواری ڕۆژه
داڵده‌ی كه‌ساس و واری نامۆیه
له گۆشه‌ی به‌زین..
گه‌لێك به به‌ڵێن لانكی نوچدانه
خه‌ونێك تارمایی
تاسه‌ی برسییه‌و ئالووده‌ی نانه
چریكه‌ی ده‌نگی خوناڤی دادوه‌ر
سه‌دای ڕاستی یه
شه‌وگه‌ڕی كووچه‌ی شه‌قامی مه‌به‌ست
ده‌سرازه‌ی خه‌می به‌فری سپی یه
دوو هاواری سۆز..
ڕووكه‌شی درۆی زایه‌ڵه‌ی داده
چه‌ند ڕێگا زامی ده‌روونی كۆسپه
چه‌ند چیا بوخچه‌ی خاكی نه‌داره
شه‌وێك گوله‌یه‌و
دووشه‌و گۆڕینی بنه‌و كۆچباره
تروسكه‌یه‌ك نیگای دڵ
له دیده‌ی دوندا ڕوون ده‌كاته‌وه
شه‌خته‌یه‌ك له ژێر زەیری پێڵاوا
بۆ زامی هه‌نگاو
جه‌سته‌ی ئاو وگڵ ڕووت ده‌كاته‌وه
ئه‌مه زه‌مه‌نی هه‌وڵدانه‌و
دڵ له بۆسه‌ی سنگا لێده‌دا
ئه‌مه ڕۆژگاری نه‌به‌ردییه‌و
گلێنه له‌ژێر پێڵووی زه‌برو زه‌نگ
بۆ نانه‌ڕه‌قێك
قووتوویه‌كی شیر "دانه‌ی برنجێك
به‌مه‌رگی گیان و چاوان بانگده‌دا
ڕه‌وێك له بیرا..
ده‌روازه‌ی دڵی خوناو كرده‌وه
هزرێك بۆ پاڵه‌ی ئه‌م كاوله ئاشه
زاده‌ی ئاده‌می له‌گه‌ڵ مه‌رگا په‌یوه‌ست كردووه
بۆیه داڵده‌یه‌ك له بوون و مانمان
وه‌ك بۆنی تووتن قووڕگمی گرتووه
بۆیه پێنووسێك له‌بۆته‌ی خوێنا
به‌كزه‌ی ده‌روون چنگمی گرتووه
له‌ڕه‌شبینی وشه‌بای ڕاستی
كاردانه‌وه‌ی به‌روارمان ده‌پێوم
له ڕه‌شبینی ڕووانگه‌یا
هاواری پاكی ده‌نگمان ده‌ژمێرم
له ته‌مه‌ن مه‌پرسن..
به‌قه‌د ژماره‌ی كۆچبارمان ماندووه
له گزنگ مه‌پرسن
ته‌نانه‌ت خۆریش له ئاستی ئێمه
سیمای گه‌لێكه ناخی مردووه
ستار ئەحمەد