
چه‌پكێك پرسیار..؟
چ كۆد و چ پرسیارێك ده‌خه‌یته لۆچی په‌یڤه‌كانته‌وه ؟ كه من شتێكم نه‌وتووه تا تۆ بگه‌یته پێچاو پێچی وه‌ڵامه‌كانت..كه من هێشتا كلیلێك له‌ناو ده‌ستكانمدا چاو ده‌كاته‌وه ده‌رگایه‌ك شك نابا بیكاته‌وه..كه كلیل هه‌بێت چی له شعوری په‌نجه‌ره بكه‌م چاوه‌ڕێمه. ته‌لیسمی په‌نجه‌ره مه‌حكومه به زمانی داخستن ئیتر تۆ چۆن ئاوه‌ڵاكه‌م ؟ بوه‌سته ئاوڕ له ڕابردووم مه‌ده‌ره‌وه كاتژمێری ده‌ستی ڕابردوو ده‌مێكه زه‌مه‌نی وونكردووه،بۆ ماڵئاوایی هه‌نگاوی به‌ستۆتەوە...من ده‌مێكه وتم : ئه‌وه‌ی ڕۆشت بابڕوات پێویست ناكا بگه‌ڕێته‌وه ،پێویست ناكا تكا بكه‌یت كۆنترۆڵی خه‌مم بكات..ئه‌وه‌ی به ویستی خۆی ڕۆشت به نیگاكانت ئاوڕشێنی بكه ته‌پڵی پێكه‌نینێكی بۆ لێده! پێویست ناكا كه ئه‌و نه‌هات (با) شپرزه بێت (با) هه‌میشه ئاڕاسته‌ی خۆی ده‌گرێ و ده‌ڕوات..ئه‌زیزم ڕاسته من چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ر له‌پی ڕۆحم پێده‌كه‌م ،به‌ڵام ناكرێ دڵی تاریكی بریندار بكه‌م به هاوێشتنی به‌رده شینه‌كانی شێتی..ناكرێ به دره‌ختێك بڵێم: واز له شنیانت بێنه من باوه‌شێنت ده‌كه‌م
ناكرێ به ڕێگایه‌كی شه‌كه‌ت بڵێم: بۆ كوێ ده‌چیت بۆ پێڵاوه‌كانت تیمار ناكه‌ی به هه‌ڵمی نه‌عنا؟ بۆچی ده‌بێت هه‌موو ڕێگان هه‌ر بچنه‌وه بانه؟ مه‌ترسه هه‌رگیز ناگه‌مه كۆشكی هه‌ناسه‌كانت، كه من بای هه‌ناسه‌م زنجیر كرابێ و بارانی ڕۆحم خه‌وی لێكه‌وتبێ..كه‌ی ڕه‌وایه بمخه‌یته ژێر چه‌پكێك پرسیار،خۆشه‌ویستی كوا پێوانه ده‌كرێ و چۆن ناگاته مه‌حاڵ؟ كوا ئیشی پیاوه جدییه‌كانه و ناگاته ته‌نهایی داگیرسانی ژنێك؟