
شیعری كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
ئێستاش چاوم له‌و ده‌رگایه
بۆیه‌كه‌م جار
كه تۆی لێ هاتیه ژووره‌وه…
چاوێكیشم له‌و رێگایه
تۆی وون كرد‌و
منی خسته شه‌وه‌زه‌نگی بێ نووره‌وه…
له‌و رۆژه‌وه كه‌سێ نه‌ما
هه‌واڵی تۆی لێ نه‌پرسم
خه‌مێك نه‌ما به‌یادی تۆ نه‌یخۆمه‌وه…
ئه‌شكێك نه‌ما بۆتۆ نه‌ڕژیّ
له شه‌وانی بێ تۆی دا
ئه‌ستێره‌یێك نه‌ماوه كه
نه‌یكه‌مه هاوڕێ خۆمه‌وه…
دڵم ئێستا نزا ده‌كات
ئه‌ی چاوه‌كان
گه‌ردنتان قه‌ت ئازاد نه‌بێت
به‌بێ تۆئێستا چۆن بژیم
كاتێك رۆحم به‌دیداری تۆشادنه‌بێت