سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢١-٧-٢٠٢٥ ، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، کۆڕێکی ئەدەبی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شیعری (دەڕژێمە منداڵیمەوە) ی هاوڕێ(سەلام عومەر) ڕێکخست.

لە کۆڕەکەدا هاوڕێیانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران و ڕۆشنبیران و هاوڕێیان ئامادەبوون.

شاعیر بە کورتی پێناسەیەكی وردی دیوانەكەی كرد و دواتر  چەپکێک لە شیعرەکانی خوێندەوە.

پاشان بەشێک لە ئامادەبووان وێڕای دەست خۆشی کردن لە شاعیر سەرنج و بۆچوونەکانیان خستەڕوو، لە کۆتایی کۆڕەکەدا کۆمەڵە شیعری (دەڕژێمە منداڵیمەوە) بە واژۆی شاعیر کرایە دیاری و  بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.

هاوڕێ سەلام عومەر شاعیر و نووسەر و سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕێگای کوردستان، لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا ١١ بەرهەمی ئەدەبیی لە کۆمەڵە شیعر، ڕۆمان ، چیرۆک، بڵاوکردۆتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا