شیعری: بارک یان هوی
وەرگێرانی: خدر ئیبراهیم خدر
ڕووناکییەکی دابڕاو!
پەنجەرەکە واڵا دەکەمەوە
ئەستێرەکان دەبینم
لە قووڵایی شەودا، بە بێدارییەوە
هەڵواسراون!
لەبەردەمم، لەپێش ماڵدا
پەنجەرەیەکی تایبەت و تەنیا دەبینم
هێشتا ڕووناکە لە تەنهاییدا!
دڵێکیش هەیە
هێشتا بێدارە و
بەچەشنی ئەستێرەکان تەنهایە...
ئاسمانی پاک و بێگەرد
پاک و بێگەردە، ئاسمان
پاییزیش هەروا...
چونکە هیچیان، گرنگیان بۆ دانانرێت!
گیاندارەکان،
بەبێ ئەوەی لەواتای تێبگەن
دڵسۆزن...
گولیش هەروا،
بۆن و بەرامەی خۆی دەبەشێتەوە!
سەرچاوە: گۆڤاری ( الفیصڵ ) ی سعودی، ژمارەی دووانەیی ( ٥٧٩ - ٥٨٠ )، ینایر و فێبروەری ( کانوونی دووەم و شوبات ) ی ٢٠٢٥ ، لاپەرە ١٦٢- ١٦٣، وەرگێری عەرەبی: محەمەد خەتاب