
هاوژین صلیوه ـ كۆیه
(1)
((به‌غدا موچه ده‌نێرێ))
ئه‌مه مانشێتی ڕۆژنامه‌یه‌ك بوو، به‌په‌له ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی، ئاخر ناهه‌قم نه‌بوو 65 ڕۆژ بوو موچه‌م وه‌رنه‌گرتبوو و (كێچ له باغه‌ڵم فه‌ته‌ڕۆی بوو)، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌م خوێنده‌وه،له كۆتایدا نووسرابوو: ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بن، ئه‌وا به‌غدا موچه ده‌نێرێ.
(2)
((موچه))
شوكر بارودۆخه‌كه زۆر باش بووه، هه‌موو سه‌ره‌مانگان موچه‌ی خۆمان وه‌رده‌گرین و سه‌رجه‌م پاشه‌كه‌وته‌كانی هه‌ر له ساڵی 2014-2023 كه لێمان بڕابوو هه‌موویان داینه‌وه، پڕۆژه‌م زۆره، من ده‌ڵێم:ئۆتۆمۆبیلێكی پێده‌گڕم. خێزانه‌كه‌م ده‌ڵێ: خانووێكی خنجیلانه‌ی پێده‌كڕین و له‌كۆڵ كرێچێتی ده‌بینه‌وه.كچه تازه‌لاوه‌كه‌م ده‌ڵێ: ئێمه‌ش وه‌ك ماڵی كاك (خه‌لیل)ی جیرانمان گه‌شتێكی ئه‌نتاڵیای پێده‌كه‌ین، ئێ ده‌با له ژیانمان یه‌كجار له سنووری شاره‌كه‌ی خۆمان ده‌ربچین. لێمان بوو به ده‌مه‌بۆڵێ و شه‌مه‌نیخه، هێنده‌ی نه‌مابوو جیران بێنه به‌ره‌وانی... زیڕ و هۆڕی مناڵه ساواكه‌م به‌رزبووه و له خه‌و ڕاچه‌نیم و چاوم به قودووه شیری به‌تاڵ و منداڵه ساوا و بێ‌ناز و لاوازه‌كه‌م كه‌وت....