
سالم سەلمان کووبەچی
چەند حەزم دەکرد ڕۆژێ
لە ڕۆژان
دەست و مەچەکی ساف و سپی خرپنی
گۆشتنت..
بۆ شەوانێکی عاشقانە
ئارام بگرم
چەندەم پێخۆش بوو
شەو لەسەر ڕۆژ
لە باوەشتدا
مانگەشەو دایسێنم،
دوا هەناسەش لە ئامێزی میهرەبانیتدا بمرم..
تەنها تۆ بووی
هەر تۆ بووی ...
تێکەڵ بەدەماری خوێنی عیشقم بووی
ڕووبار ئاسا شەپۆلت دا و
بەنێو کانی عیشقم سوڕایەوە
دەوەرە
بۆ دواجاریش بێت
ساتێ گوزەر بکەو بگەڕێوە هەوارە کۆچەرییەکەم
دڵی برینداری پڕ
لە حەسرەتم
بە هەتوانی عیشقی خوداییت سارێژ کەوە..