ئەمڕۆ چوار شەممە هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کورد، حەسەن زیرەک لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی رۆژهەڵات بڵاویانکردەوە پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی حوزەیرانی 2023‌، له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕابیعه‌ سه‌رئه‌نجام کە دوایەمین خێزانی هونەرمەند حەسەن زیرەک بوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند، مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی کورد بوو. بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد ھەژمار دەکرێت. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانیی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراونەتەوە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.