
حەزم دەكرد ئەو دەنگانەم هەر لێ نزیكبان شەویان پێ بەخشیوین و بەردەوام ڕۆژەكانیشمان دەدەنێ
لە شەوەكاندا خەونی منداڵی جوانترن
لە ڕۆژەكاندا شەڕی منداڵی هەر دەمێك بوو
دایكم بانگی دەكردین و دوو بابۆڵەی ماستی بۆ دەكردین
ڕۆژێك تۆ نەهاتبای بۆ كۆڵان من دەهاتم دایكت ماچی دەكردم
ئێستا گەورەكان دەستیان پڕی بزمارە
چاویان خستۆتە سەر عەیبەكان و تفەنگ بە تاریكی وەدەنێن
ئێستا
كۆڵان شكڵ و شێوەی لە دۆزەخ دەچێ
كۆڵان بۆنی خوێنی لێدێ
هەزاران شیعر لەكۆڵان سەردەبڕێ
هەزاران جنێو لە دەرگاكانی كۆڵان نووسراون
هەزار جار چاوشاركێنێ و خۆشاردنەوەمان لە یەكتری لەو خەونەكاندا گێڕاوەتەوە
دەترسام شەو هەڵەنگویی و بۆ شەوی داهاتوو نەیەیتەوە
ترسم هەبوو بە بیانووی خۆشاردنەوە بڕۆیتەوە
ئێستا نەكۆڵانێك گۆرانی تێداماوە نەمنیش هیچی كۆڵانم بیرماوە
كەی ئەو دەنگانەی كۆڵانیان كردبوو بەبەهشت دێنەوە؟
بەكر ئاڵەیی