بڕیارعەبدولڕەحمان/ ڕواندز

لە درێژەی چاڵاکییەکانیدا (کتێبخانەی گشتی ڕواندز) ڕۆژی  پێنجشەممە 2023/9/14 ئێوارە کۆڕێکی بۆ نووسەر و وەرگێر " ڕێباز مستەفا "سازکرد.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا ناساندن بۆ ڕۆمانی "قوربانیی ژمارە ٢٥٦" لەنووسینی گەلاوێژ نەزەریان و وەرگێرانی ڕێباز مستەفا کرا. وەرگێر بە تێرو تەسەلی قسەی لەسەر ڕۆمانەکە کردو  ئاماژەی بە پرسی وەرگێڕان دا.

ئامادەبووان بە تێبینی و سەرنجەکانییان ئێوارە کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیوایان خواست ئەو جۆرە کۆڕو و سمینارانە بەردەوام بن، لە پێناو بەکلتوورکردنی خوێندنەوەو پێشخستنی بزاڤی ڕۆشبیریی لە دەڤەرەکەدا.

No description available.