رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی پێنجشەممە2024/4/25، دكتۆر كاوە محمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاوەری شاندێك كە پێكهاتبوو لە هاژە شێخ سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوتا رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی، بەبۆنەی (19)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی  پارتی چاكسازی توركمان، سه ردانی پارتی ناوبراویان كرد. 

 شاندی حزبی شیوعی كوردستان، لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆكی پارتەكە و مونا قاوەچی جێگری سەرۆكی پارتەكە پیشوازی گه رمیان لێكرا .

 لای خۆیەوە دكتۆر كاوە محمود، پیرۆزبایی ئەو یادەی كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆشیانەوە، پارتی چاكسازی توركمان، زۆر سوپاسی ئەو سەردانەیان لێكردن.