ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بە ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا پەسەند کرد. 
ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی نوێیە بۆ درزکەوتن لەنێو ڕیزەکانی پارتی کۆماریدا، چونکە ١٩ ئەندامی کۆماری لەگەڵ دیموکراتەکاندا دەنگیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە دا، ئەمەش بە پێچەوانەی خواستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە.
​پڕۆژەیاساکە پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەنگی لەسەر درا، بەڵام چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر لە ئەنجوومەنی پیرانیش پەسەند بکرێت، ترەمپ بەکاری بهێنێت و ڤیتۆی بکات. لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە کانونی دووەمی ٢٠٢٥، پشتیوانییەکان بۆ کیێڤ کەمبووەتەوە و هەندێک لە هاوپەیمانەکانی ترەمپ ساردبوونەتەوە بەرامبەر دۆخی ئۆکرانیا، لەکاتێکدا جاران پشتیوانییەکان لە ئەنجوومەنی کۆنگرێسدا بەهێز بوون. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا