
لە تایمی یەكەمدا، جیرۆنای خاوەن یاریگا و هاندەر دەستپێشخەریكرد و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولكەكانی 12 و 24دا لەلایەن ڤاڵێنتین كاستیلانوسەوە تۆماركرد، بەڵام ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 34دا گۆڵێكی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.
لە تایمی دووەمدا، جارێكی تر كاستیلانوس دوو گۆڵی تری لە خولەكەكانی 46 و 62دا بۆ جیرۆنا كرد و سوپەر هاتریكی تۆماركرد، هەرچەندە لۆكاس ڤاسكێز لە خولەكی 85دا گۆڵێك بۆ ڕیاڵ تۆماركرد، بەڵام سودی پێنەگەیاند و یانە مەدریدیەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی دۆڕاند.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بۆ شەشەم جار لەم وەرزەی خولەكەدا توشی شكستهات و بە 65 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەكەدایە، بەكاتی جیاوازیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ 11 خاڵە، جیرۆناش بە 41 خاڵ و بەكاتی سەركەوتنی بۆ پلەی هەشتەم بەدەستهێنا.