
رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی سعودییە لە وەرزێکدا 35 گۆل تۆماربکات و دوو ژمارە پێوانەی دیکەشی شکاند.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یانەی ئیتیحاد، ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 35 گۆڵ لەم وەرزەدا زیادکرد لە خولی سعودییە و عەبدولڕەزاق حەمدەڵای تێپەڕاند و بووە تاکە یاریزانی مێژووی خولەکە بتوانێت لە وەرزێکدا 35 گۆڵ تۆماربکات.
ئەستێرەکەی نەسڕ لە کۆتا یاری خولەکەدا بەرامبەر ئیتیحاد پێویستی بە دوو گۆڵ هەبوو تا ژمارە پێوانەییەکەی حەمدەڵا تێپەڕێنێت کە لەوەرزی 2018 بۆ 2019 لەگەڵ یانەی نەسڕ تۆماریکردبوو، کریستیانۆ بە 69 خولەک ئەو کارەی ئەنجامدا و پاشان گۆڕانکاری پێکرا.
جگە لەوەش ڕۆناڵدۆ بە 11 ئەسیست کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر 46 گۆڵی یانەکەی هەبوو لەم وەرزەدا، ئەمەش وایکرد لەم بوارەشدا ڕیکۆردێکی نوێ تۆماربکات و ریکۆردی پێشووی حەمدەڵا تێپەڕێنێت کە بەشداری 43 گۆڵی کردبوو لە وەرزێکدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا نازناوی گۆڵکار لە چوار خولی جیاوازدا بەدەستبهێنێت، پێشتر سێ جار لە خولی ئیسپانیا، جارێک لە خولی نایابی ئینگلتەرا، جارێک لە خولی ئیتاڵیای ئیتاڵیا ئەم کارەی ئەنجامداوە.