
لەخولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف و لە یاری چوندا مەیامی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لوس ئانجلێس.
لە تایمی یەکەمەدا هەردوولا بەبەهێزیوە دەستیان بە یارییەکە کرد بەڵام نەیان توانی بگەنە سەر خانەی گۆڵی یەکتروو ئەم تایمە بە سپێتی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا خاوەن ماڵ هێرشەکانی باشتربوو لە خولەکی 57 نیسن ئۆرداز گۆڵی یەکەمی ئانجلێسی تۆمارکرد.
هەرچەندە میسی و هاوڕێکانی پاش ئەم گۆڵە زۆر هەوڵیاندا ئەنجامەکە بهێننەوە خاڵی سەرەتا بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یاریی چون بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی لوس ئانجلێس کۆتایی هات و ئینتەر میامی پێویستە لە یاری گەڕانەوە قەرەبووی ئەم شکستە بکاتەوە تاوەکوو بتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتوو.