
كیلیان مباپێ هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند كە دوای حەوت ساڵ لە كۆتایی ئەم وەرزە پاریس بەجێدەهێڵێت، یاریزانەكە مێژوویەكی گەورەی لەگەڵ یانەكە تۆماركرد، لە ماوەی یاریكردنی بۆ پاریس 256 گۆلی تۆماركرد، ئەمەش وایكرد ببێتە باشترین گۆڵكاری مێژووی یانەكە جیالەوەش توانی 15 نازناویان لەگەڵ بەدەستبهێنیت.
مباپێ لە لێدوانێكیدا بۆ لۆ پارسیان لە ستایشكردنی دیمبلی وتی: هاوڕێی یاریزانانی باوەڕپێنەكراو بووم لە پاریس سانجێرمان و چێژم لە یاریكردن شانبەشانی ئەوان وەرگرتووە، یەكێك لەوانە دیمبلییە،هاوڕێیەكی باشە و ڕۆژێك دەبێتە باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسا و لەدوای من و باشترین جێگرەوەم دەبێت لە پاریس سان جێرمان.
پێویستە بگوترێ دێمبلی تەمەن 26 ساڵ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بە واژۆكردنی گرێبەستێكی پێنج ساڵە پەیوەندی بە یانە پاریسییەكەیەوە كرد، ئەم وەرزەش ئاستێكی جێی رەزامەندی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە.