
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە پیگەی فەرمی خۆیان ناو پاڵێوراوەكانی بۆ خەڵاتە جیاوازەكانی ئەم وەرزەی لا لیگای بڵاوكردەوە كە لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز كیبڕكێ دەكەن
بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەكە چەند یاریزانێك پاڵێوراون كە گرنگترینیان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێلینگهامی ریاڵ مەدرید و ئەنتوان گریزمانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لیڤاندۆڤسكی بەرشەلۆنە و دۆڤبیكی جیرۆنا و كوبۆی ریاڵ سۆسیداد و ئیسكۆی ریاڵ بیتیسن
جگە لەوەش لەسەر ئاستی راهێنەرانیش هەریەكە لە كارلۆ ئەنچیلۆتی ریاڵ مەدرید و میشێلی جیرۆنا و دێگۆ سیمیۆنی ئەتلەتیكۆ مەدرید پاڵێوراون شانبەشانی ڤالڤێردی ئەتلەتیك بلباو و مارسێلێنۆی راهێنەری ڤیاڕیاڵ.
چەند یاریزانێكیش كە گرنگترینیان لامین یامال و كۆبارسی بەرشەلۆنە و رۆدریگۆی ریاڵ مەدرید و نیكۆ ویلیامز پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار 23 ساڵ، گۆڵی هەریەكە لە ڤینیسیۆس و كانسێلۆ و دیپای و جواو فلێكس لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵدان.
یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەداوە، دیاریكردنی باشترینەكان لەسەر چەند بنەمایەك دەبن كە گرنگترینیان ئامارەكانیان لەڕووی بەشداریكردن و كاریگەریان لە یاریگادا و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش دەبێت.