كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال پێش یارییەكەیان بەرامبەرن دانیماڕك وتی: باوەڕم وایە یارییەكی نایاب دەبێت، بە دڵنیاییەوە دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنین.

وتیشی: ئەگەر بەرامبەر دانیمارك پورتوگال گەرەنتی سەركەوتنی بۆ بكرایە ئەگەر من لە یارییەكەدا یاریی نەكەم، یەكسەر ڕازی دەبم و واژۆی دەكەم كە یاری نەكەم.

دوپاتیشیكردەوە، گرنگن نییە گۆڵ تۆمار بكات یان نا، ئەگەر ئەو گۆڵی نەكرد با یەكێكی دیكە بیكات، گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردەكەی بردنەوە بەدەستبهێنێت و تا مردن بەرگری لە رەنگەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكات.

دەشڵێت: ئەگەر راستگۆبم پورتوگال بارودۆخی ئاڵۆزە، بێگومان دەزانم هەندێك ئارەزوو دەكەن پورتوگال بكرێتە دەرەوە، بەڵام یاریزانی باشمان هەیە و پێویستمان بە هیوا هەیە بۆ تیپەڕاندنی یارییەكە.

رۆناڵدۆ باسی لەوەشكرد، دەزانێت كە هۆیلاند بە بێڕێزی وەكو ئەو ئاهەنگی نەگێڕا، زۆر یاریزان هەن وەكو ئەو ئاهەنگ دەگێڕن، هیوادارە بتوانێت بەرامبەر دانیماركیش لە یاریی گەڕانەوە بەو شێوازە ئاهەنگ بگێڕێت.