هاوشێوەی وەرزی رابردوو ئارسناڵ لە كێبڕكێیەكی سەختدایە لەگەڵ مانچستەر سیتی بۆ بوون بە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا و كۆتا هەفتەش یەكلاكەرەوە دەبێت، یانەكەی لەندەن وەرزێكی نایابی بەڕێكردە بەڵام دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئاستیان باشتر بكەن بە فرۆشتنی چەند یاریزانێك و رێخستنەوەی یانەكەیان.

ڕۆژنامەی میرەری ئینگلیزی باسی لەوە كردووە، میكێل ئارتێتا لیستێكی پێشكەش بە بەڕێوبەرانی یانەكەی كردووە و تێیدا رایگەیاندووە ئەو یاریزانانە لە پلانەكانیدا نین و داوای كردووە بەڕێ بكرێن.

بەپێی رۆژنامەكە حەوت یاریزان لە لیستەكەدان و ئارتێتا ئەم یاریزانانەی بۆ فرۆشتن ناساندووە كە بریتین لە ئارۆن ڕامسدەیلی گۆڵچی لەگەڵ ئیدی نكێتیا هێرشبەر، سمیسرۆ و كیران تێرنی و نونۆ تاڤارێس و ئەلبێرت سامبی لوكۆنگا، ڕیس نیلسۆن چوار یاریزانەكەی تری لیستەكە پێكدەهێنن.

ئارسناڵ لە هاوینی ڕابردوودا لە بازاڕی گواستنەوەی بە شێوەیەكی چالاك بینرا و نزیكەی 250 ملیۆن یۆرۆی خەرجكرد بۆ كڕینی دیكلان ڕایس و كای هاڤێرتز، میرەریش دەڵێت، ئارتێتا بەنیازە لەم هاوینەدا چەند ئەستێرەیەكی دڵخوازی بگوازێتەوە ئەویش بە فرۆشتنی یاریزانە زیادەكان.