
دەریا
کاتێک باسی ئافرەت دەکرێت لەناو هەر کۆمەڵگەیەکدا یەکسەر مرۆڤێکی پێگەشتوو کامڵی پڕ وزەت دێتە پێش چاو کە لە دیدی خۆتەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەی کە ئەرکەکانی ماڵەوەو میوان و منداڵ و ئامادەکردنی خواردن و پەروەردەو سەقافەتێکی جوان فەراهەم دەکات بۆ ماڵ و خێزان کە ئەم جۆرە ئافرەتانە لەناو نەتەوەی عەره بیدا ناوێکی جوانیان پێ بەخشراوەبە [ربت بیت ] ناسراون کە ئەم کەلیمەیە لە دیدی منەوە باشترین قاڵبی گەورەبونە بۆ ئافرەتێکی کامڵ و واتە سەربەرشتیاری خانەوادە بە درێژای مێژوو لە کتێب و لە دیانەت و لەناو کوردو عەرەب و هەر شوێنێک دا ئافرەت لە دروست بونیەوە بەخێوکەری ماڵەوە بوە ڕەمزی وەفاو تێکۆشان و خۆ نەویستی بووە لەهەموو سومبولەکانی تری دونیا لە پێشترە وەک ڕەمزی گەورەی قوربانیدان ئەوان لە نان و لە ئاو لەماڵ و جلو بەرگ و تەنانەت ئامادەن لە خۆشەویستیدا پاروی دەمیشیان بەش بکەن ئینسانێک لە خۆڕسکەوە خودا بە ناوەڕۆکێکی عاتیفی جوان هێناویەتیە بوون ئێمە باسی ئافرەت دەکەین کە پێویستە بە مانا ئافرەت بێت کەتۆ مرۆڤێکی کامڵ بویت هەوڵ دەدەیت بۆ بەرەو پێشچون لەهەموو ڕوەکانی ( هونەری ،سیاسی ، کۆمەڵایەتی) ... و هەر بوارێکی دیکە کە لە ئێستادا لەناو کۆمەڵگەی کوردیو لە هەموو جیهان دەبینین کە ئافرەتان زۆر بەرەو پێشەوە چوونو تەنانەت زۆربەی داهێنانە گەورەکان لەسەر دەستی خانمان دەکرێت کە تیایاندایە خاوەن خێزانن خاوەن هاوسەرو منداڵن لە دەرێش کار دەکەن خزمەتدەکەن ئەمە مایەی خۆشحاڵیە ، ئەگەر بێین و سەیرێکی ئێستاو ڕابردوو بکەین لەگەڵ ئەوەی کە کۆسپی گەورە بۆ ئافرەتان دروست دەبێت بەهۆی لایەنە لاوازەکانی پەیڕەوی کلتوریەوە بە خۆشحاڵیەوە لایەنی زۆر بەهێزمان هەیە بۆ شکاندنی هەموو ئەو کۆبەندانە ، ژنان سەدان ساڵە لەپێناو دابینکردنی مافەکانیان خەبات دەکەن ، بەڵام خەبات بۆ جێگیرکردنی مافەکانی ژن وەک مرۆڤ و هاوسەنگ کردنی، لەلایەن بزوتنەوەکانی ژنانەوە لەسەر ئاستی دنیا هێشتا هەر نوێیە بەهۆی ئەوەی زۆر بوارو ماف ماوە ژن بەدەستی بهێنێت تا هاوسەنگی ڕاستەقینە دروست بکەن ، لەم بیست ساڵەی دوایدا جوڵەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی گڕوتینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ و هەوڵ و کۆشش بۆ مسەوگەر کردنی مافەکانی ژن بەراورد بە ڕابردوو زیاتر هەستی پێ دەکرێت ئەویش بەو ئامانجەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێکەوە هاوکار بن لە نەهێشتن و کوشتنی پیاو سالاری و نەمانی ستەم بەرامبەر بە ژن جا ئەو ستەمە کارگێڕی بێت یان دەرونی یاخود پاکتاوی جەستەی بێت بۆسەر ئافرەتان کە ئەمەش وادەکات هەنگاوێک لە بەرەو پێشچونی کۆمەڵگە بکشێینەوە لەبەر ئەوەی ژنان ڕۆڵێکی تایبەتی گەورە دەبیننن لە هەنگاو نان بۆ داهاتویەکی گەورەتر .