ڕانیە ــ ڕێگای کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان لە شاری ڕانیە، «دیداری ڕاپەڕین»ی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و ڕووناکبیرانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن بەڕێوەبرد، بە مەبەستی تاوتێکردنی بارودۆخی سیاسی و خستنەڕووی پڕۆژەی ئەلتەرناتیڤ بۆ قەیرانەکانی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەم دیدارە، ڕۆژی پێنجشەممە، ( ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ )، لە هۆڵی کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی لە شاری ڕانیە ساز کرا.
لە دیدارەکەدا، وێڕای بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی دەڤەری ڕاپەڕین، هاوکات هەریەک لە هاوڕێیان، هیوا عومەر (جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی)، هۆگر چەتۆ (ئەندامی مەکتەبی سیاسی)، هەروەها حوسێن ئاڵەیی (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبی شیوعی کوردستان)، ئامادەی بوون.
ئامانجی بنەڕەتیی دیدارەکە بریتی بوو لە دروستکردنی کەشێکی پڕ لە گفتوگۆ، بیرکردنەوە و کاری هاوبەش و پێکەوەیی سەبارەت بەو هەلومەرجە ئاڵۆزەی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، هەریەک لە هیوا عومەر و هۆگر چەتۆ، بەوردی تیشکیان خستە سەر دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، جیهان و کوردستان. لەو نێوەندەشدا، هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی حزبی شیوعی کوردستانیان لە هەمبەر ئەم دۆخەدا شی کردەوە.
بەشێکی گرنگی ئەم دیدارە، گفتوگۆ و ڕا و سەرنجی بەشداربووان بوو کە لە قسەکانیاندا، چەندین بۆچوون و تێبینیی و سەرنجی وردیان لەمەڕ قەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان خستەڕوو، هەروەها دەستخۆشیشیان لەو دەست پێشخەرییەی حزبی شیوعی کرد و پاڵپشتی خۆیشیان بۆ پڕۆژەی ئالتەرناتیڤ نیشاندا.
حزبی شیوعی کوردستان، وەک هێزێکی چەپی کوردستانی کە هەڵگری پڕۆژەیەکی گشتگیرە بۆ گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی ئەم جۆرە دیدارانەوە لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە کۆ دەبێتەوە. حزبی شیوعی کوردستان، ئامانجیەتی لەم ڕێگەیەوە پڕۆژە و نەخشەڕێگایەکی نیشتمانیی-کوردستانی ئامادە بکات، تا ببێتە ئەلتەرناتیڤێک بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیران و دۆخە نەخوازراوەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
حزبی شیوعی کوردستان، پێشتریش لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا، دیداری لەم چەشنەی ساز کردووە، بۆ داهاتووش ڕێکخستنی ئەم دیدارانە بەردەوام دەبن تا دەگاتە ئەوەی پڕۆژەیەکی گشتگیری کوردستانیی ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لەسەر زەمینی واقیع کاری لەسەر بکرێت.
May be an image of television, crowd and text
May be an image of one or more people, newsroom and text that says 'i크 BOSS OSS'
May be an image of studying, television, wrist watch, crowd and text
May be an image of one or more people, beard, people studying, newsstand and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا