ڕەواندز - محەمەد حسین

 

مەجلیسی گەلی بناری قەندیل و ئەنجومەنی ژن و هاوسەڕۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل لە پەیامێکدا بانگەوازیان لە خەڵکی نیشتمانپەروەر کردووە بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی مێژووی.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "با گەورەیی قەندیل نیشانی جیهان بدەین و بە دەنگی بەهێز بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ببینە قەڵغانێکی پۆڵایین."

بانگەوازەکە جەخت دەکاتەوە کە دەنگی ژنان، گەنجان و پیرەکان تێکەڵ بە ڕەشەبای قەندیل بکرێت و پەیامێک بۆ جیهان بنێردرێت کە "لێرە لەم لووتکانەوە، خۆر بۆ ڕۆژئاوا هەرگیز ئاوا نابێت."

گردبوونەوەکە بۆ ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ لە نزیک گوندی ئیندزی بەرنامەڕێژی کراوە.