ڕێگای کوردستان


پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بووەتە پرسێکی گەرم و مشتومڕێکی زۆری لە میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکاندا دروست کردووە. 
بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، باس لە بوونی ڕێککەوتنێکی سیاسی دەکرێت لەنێوان یەکێتیی و حزبی  تەقەدوم، بە مەبەستی ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە بەرەی تورکمانی.
لە بەرامبەر ئەم بڵاوبوونەوە فراوانەی هەواڵەکە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری  کەرکوک، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەو بابەتانەم تەنها لە ڕێگەی میدیاکانەوە بیستووە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ زانیاری یان بڕیارێکی لەو شێوەیەم پێ نەگەیشتووە.
ئەم پرسە لە کاتێکدایە کە کەرکوک بەهۆی پێگە ستراتیژییەکەیەوە، هەمیشە لە چەقی ململانێ و هاوکێشە سیاسییەکاندا بووە، لە ئێستاشدا پرسی مانەوە یان گۆڕینی پارێزگار، یەکێکە لەو بابەتە هەستیارانەی کە میدیای کوردی و عێراقی بە بایەخێکی زۆرەوە وەک سەردێڕی هەواڵەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، لە چاوەڕوانی هەر پێشهاتێکی فەرمیدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا