لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا..
خیانەتێکی تری مەمۆ
لە ڕۆژی 5/6/1985 دادگای بەناو شۆڕشی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس سزای لەسێدارەدانی بەسەر 11 پێشمەرگەی حزبی شیوعیدا جێبەجێکردو شەهیدی کردن،
کە ئەم پۆلە شەهیدە بریتی بوون لە دوو مەفرەزەی پێشمەرگەکانی بەڕانەتی و هەولێرو ڕێکخستنی ناو شاری هەولێر،
ئەم پۆلە شەهیدە لەشەوی 10لەسەر 11ی مانگی 11ی ساڵی 1984 بەخیانەتی مەمۆی سەر شۆڕ لەناو جەرگەی شاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیرکران،
ژمارەی ئەو دوو مەفرەزەیە لە 19 هاوڕێ پێکهاتبوو،
کە بریتیبوون لە
مەفرەزەی هەولێر 
عەباس محەمەد ئۆمەر 
کاکل محەمەد رەسول( بڕیار)
ئەدهەم عوسمان محەمەد( ‌‌‌داود)
فازل سەعدی بەهادین (سەرباز)
تاڵب یابە محەمەد (عادل)
عەبدولقادر عەزیز
عەبدولحەمید عەبدولقادر
عەلا حسێن عەلی
مەفرەزەی بەڕانەتی
عەباس عەبدوڵا( سەرباز)
جەعفەر عەلی (ڕێبوار)
سەڵاح ئەحمەد (دلۆڤان)
کەمال شێخ محەمەد( دڵشاد)
شێرزاد مەجید
عەلی عوسمان
فەهد ئەلیاس (فەرهاد )
زوهێر بهنام (نەبەز)
موسا یونس گزار( فکرەت)
ڕێکخستن
عەبدوڵا ئیسماعیل 
یەحیا عوسمان
شایانی باسە چوار لەو هاوڕێیانە لەکاتی دەستگیرکردنیان شەهید دەبن، هاوڕێ عەباس لەڕێگەی خواردنەوەی ببسی ژەهر خوار دەکرێت وشەهید دەبێت، هاوڕێیان سەرباز،عادل، عەبدولقادر لەکاتی پێکدادان و ڕوبەڕوبونەوە شەهید دەبن،
چوار هاوڕێش سزای زیندانی هەمیشەیی دران بەڵام دواتر بەلێبوردنی گشتی ئازادکران
یادی شەهیدان بەزیندوویی دەمێنێتەوەو بۆ هەمیشە لەیادیان ناکەین،
نەفرەت لەمەمۆی ناپاک و هاوشێوەکانی..


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا