رێگای كورستان

لەپێکدادانی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی حکومەتی ڕاگوزەر ، شەش هاوڵاتی شەهیدبوون . 

لەشەوی ڕابردووەوە، حکومەتی ڕاگوزەری سوریا، لەپارێزگای حەلەب و بەدیاریکراوی لەگەڕەکی شێخ مەقسود ، دەستی بەهێرش کردووە بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و تا ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوامی هەبوو.

چەکدارانی حکومەتەکەی شەرع بەدەیان جۆری چەکی سووک و قورسەوە هێرشیان دەست پێکردووە ،بێ ئەوەی دەستپارێزی لەهاووڵاتیانی مەدەنی بکەن .

بەپێی دواین، ئامار، لەپێکدادانەکەی ئەمڕۆ، شەش شەهید و زیاتر لە بیست بریندار هەیە