بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسنوری ئیدارەی سۆران هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە و شەش شەهید و 30 بریندار هەیە. 

هێرشەکەی سەر هێزی پێشمەرگە، بۆسەر  بارەگای فیرقەی حەوتی هێزەكانی هەشتا بووە لەناوچەی سپیلك لە سنووری قەزای خەلیفان، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون  30 پێشمەرگە برینداربوون .

 لەئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەكانی سۆران و خەلیفانن و دۆخی بەشێکیان ناجێگیرە و هەر دوای ئەو هێرشە مووشەکەیە چیای كۆڕەك كراوەتە ئامانج و دوو درۆنیش لە سەر ئاسمانی سۆران و رەواندز تەقێنراونەتەوە.

 

May be an image of text