
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2025/11/9 حزبی شیوعی چین ئێوارە خوانێکی بۆ پێشوازی لە نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان, هاوڕێ نەبەز مستەفا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە پکینی پایتەخت رێکخست.
نوێنەری حزبمان. لەلایەن بەرێز (یو وێی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین پێشوازی لێکرا .
هەردوولا، گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کرد لەوانە پرسی چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا و دۆزینەوەی ئالیەتیێکی گونجاو بەمەبستی باشتر ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان . بۆ ئەم مەبەستەش بریار وایە کە لە مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای حزبی شیوعی چین سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشێک لەچاڵاکییەکانیان سەردانی کردنی حزبی شیوعی کوردستان دەبێت بۆ زیاتر گفتوگۆ کردن و تاکید کردنەوەی حزبی شیوعی چین لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حزبمان، حزبی شیوعی کوردستان .
