سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکان و نەبونی بەرنامەیەکی هاوبەشی یەکگرتوو، پێگەی کورد لە بەغدا لاواز دەکات.
ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەغدا لاوازی کورد وەکو دەرفەت دەقۆزێتەوە، چونکە لایەنەکان ناتوانن بە پەرتەوازەیی ئامانجەکانیان بەدیبهێنن و عێراق بەلاوازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
دەشڵێت: لایەنەکان لەسەر بەرژەوەندی حزبی و پلە و پۆست ناکۆکن بۆیە ڕێکناکەون.
دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نە پەرلەمان کاراکراوەتەوە و نە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش پێکهێنراوە، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
ماڵپەڕی پەنجەرە


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا