
قوربان عەباسی
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
غادە سەمان لە شیعری "بەندکردنی کۆلکە زێڕینە"دا،دەڵێت:
«من دژەباوم و دەڵێم نا! هەرگیز لەبەردەمدزێوییەکان چۆکدانادەم»
نووسەرو شاعیری سووریی، بەوشەکانی جیهانێکی پڕلەئازارو هیوا، ئازادی و دیلی، ئەوین و تەنیایی ئەفراندوە. لەشیعرو نووسراوەکانیدا، گیانی مرۆڤ لەژیاندا بەدوای واتاو ئازادیدا دەگەڕێ.بیرۆکەکانی سەمان نەکهەرلەدنیای کەسی، بەڵکوڕیشەیان لەقوڵایی نیگەرانیجڤاکی و کلتورییەکاندایە،نیگەرانیەکانی لەدنیای مۆدێرندا ئاماژە بەئازارو قەیرانەکان دەکەن. تەنیایی لەم بەرهەمەدا، تەوەرێکی سەرەکیی هەمیشەییە، بەڵام لەدڵیدا، بۆئازادی و خۆشەویستی دەگەڕێت. لەپێشەکی «نامەیەکی خەمناک بۆ یاسەمینەکان»دادەڵێ:«من خێزانێکم هەیە حەقیقەت باوکیەتیو ئازایەتی هاوسەریەتی و ئازار منداڵییانە. حەزناکەم مشتومڕ لەگەڵ حەقیقەتی بەئازار بکەم، بەڵکوزیاتر حەزدەکەم قەدماغەی برینەکانی خۆم و هاوشێوەکانم هەڵدەمەوە و لەکونوکەلێنی هەریەکەیان بەدوای یەکدا لەژێر تیشکی خۆر لە ترس و تەنیاییدا، دەروونم بکەمەوە. ترسناکە، که برینەکانمان لە هەموو شوێن و کاتێکدا لێکدەچن هەر چەند، زمانی گریانەکانمان جیاوازە.»
شاعیرێک که شیعرەکانیدەکاتە هەتوانێک بۆ ئازار و شیفای نانی میللەتەکەی. زیاتر بەئاگایە تا بەرەوپێشەوە بچێتومرۆڤ بۆئەوەی بوەستێت، دەبێت دەنگێکیزوڵاڵو جەستە و گیانی ساغ بێت،پێویستە ئازارەکەی بشکێنێت و بەهۆی هێزی چارەسەرکەری شیعرەوە خۆی چاک بکاتەوە.
سەمان وەک زۆربەی نووسەران و شاعیرانیهاوچەرخ، باسی دیلبوونی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی کردووە.نەک تەنیا لەبوارە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو لە ناوەوەو کەسی مرۆڤیشدا بەدوای ئازادیدا دەگەڕێت. لە یەکێک لە شیعرە ناسراوەکانیدا، بەمشێوەیە باسی ئەوگەڕانە دەکات:
«من لە باڵندەیەکی ناو قەفەس دەچم،
حەزدەکەم بفڕم،
بەڵام ئازادی زیاترمدەوێ ــ
شوێنێک، پێویستی بەفڕین نەبێت.»
سەمان لەم شیعرەدا، وێنەیەک لەدیلبوونی دەروونی دەکێشێت. ئەو تەنیا بۆ ڕزگاربوون لەکۆتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بەدوای ئازادیدا ناگەڕێت، بەڵکولەوکۆتە دەروونی و هەستەی،مرۆڤ لەخۆیدا گەمارۆ دەدات. ئازادی بۆ ئەولەوشوێنەیە، مرۆڤ حەقیقەتی خۆی بناسێ و لەهەموو لەمپەر و ترسەکانی ناخی ڕزگاری بێت.
خۆشەویستی: بڵێسەیەکە لە تاریکیدا
خۆشەویستی، تەوەرێکی گرنگی دیکەی ناو هزرەکانی سەمانە. خۆشەویستی بۆ ئەو، نەک تەنیا هەستێکی سادە یان ڕۆمانسییە، بەڵکو هێزێکە مرۆڤ بەژیان و حەقیقەتی خۆی گرێدەداتەوە. خۆشەویستی لەشیعرەکانی سەمان وەک بڵێسەیەکی درەوشاوەی ناخی تاریکییە و مرۆڤ لەساردی و نائومێدی دەهێنێتەدەرەوە. لەشیعرێکیدادەنووسێت:
«خۆشەویستییم،
لای تۆ،
هەموو دنیا لەبیردەکرێ،
کە دیارنیت
منیش شوێن پێت هەڵدەگرم
بۆئەوەی هەموو دنیا بە ونبووەکەی خۆی بسپێرمەوە.»
سەمان لەم شیعرەدا،باسی پەیوەندی دەکات که تێیدا خۆشەویستی دەبێتە هێزی فریادڕەس. خۆشەویستییەک که مرۆڤ لەئازار و تەنیایی دەردەهێنێ و مانای پێدەدات. لەزۆربەی شیعرەکانیدا، خۆشەویستی نەک تەنیا وەک سۆزی نێوان دوو مرۆڤ، بەڵکووەک هێزێکی ڕۆحی و خوایی دەبینێ کە دەتوانێت لەناخی جیهانێکی تاریکی پڕ لەدژایەتیدا، ڕووناکی و هیوابەخش بێت.
هەمیشه تەنیایی لەبەرهەمەکانی سەمان، وەکبابەتێکی قوڵ و پڕمانا دەخرێتەڕوو. وەک ئازارێک باسی تەنیایی ناکا، بەڵکو وەک دەرفەتێک بۆ خۆناسین و گەڕان بەدوای مانا لەژیاندا. غاده باش دەرک بەوەدەکات کە مرۆڤ لەئێستادا، زیاتر لەهەر کاتێک هەست بەتەنیایی دەکا، بەڵام دەکرێت هەندێک کات ئەم تەنیاییە ببێته نوایەک بۆ باشتر تێگەیشتن لەخود و دنیا بگۆڕێت. لەشیعرێکیدا دەنووسێت:
«تەنیایی، ئای تەنیایی
تۆ هەمیشە لەلامی،
فێرتکردووم که خۆم بدۆزمەوە،
لە بێدەنگییەکان و
لە ناو نیگا بێدەنگەکان،
لە دنیای بێویژدان
بەشوێن خۆمدا بگەڕێم»
دەزانێتمرۆڤێک تەنیایە و وەک پرۆمیتیۆس لەتەنیایی خۆیدابزمارکوت بە بەردی چارەنووسەوە بەستراوەتەوەبۆئەوەی هەڵۆی دەرد، ئازار و تەنیایی ڕۆژانە لەتەنیایی و تەنیایی خۆیدا دڵی بخوات تا دیسانەوە دەچێتەوە بۆ خواردنی سبەینێ، بۆیە دەبێت لەم سزایە بەئازارە ڕزگاری بێت و بەسەر تەنیاییدا زاڵ بێت، بەڵام چۆن؟با بگەڕێینەوە سەر ئەو پاڵەوانەی ئازایەتی و پەیامبەری ڕووناکی و ئاگردزکه لەتاو ئازاری تەنیایی لەکێوەکان هاواری دەکرد، پاش کەمێک دیسانەوە دەنگدانەوەی دەنگی خۆی بیست و بەردانگ بە زیوسی خوداوەندی خوداکان کە بەستەمکاری و لوتبەرزییەوە پشتی بەتەختەکەیەوەدابوو هاواری کرد کە نەخێر من چیدی تەنیا نیمو دەنگدانەوەی دەنگی خۆم و هاوارەکەم هەیەو مەگەر شاعیر جگەلەوە دەکا که هەموو شەوێک بەناو تاریکی دنیاو برینە گیانسووتێنەرەکانی چارەنووسداکه تەنیایی وەک ئەشکەنجەیەک گڕی سووتان بەسەریدا دەبارێ، لەکێوی ڕۆحیدا هاواربکات و دیسانەوە زایەڵەی لەگوێیدا بزرنگێتەوە. تەنیایی بۆ سەمان نەک بەمانای ئێشێکی بەئازار، بەڵکودەرفەتێکە بۆ تێگەیشتن و گەشەکردنی دەروونی. باوەڕیوابوو لەم بێدەنگی و جوداییەدایە مرۆڤ دەتوانێت گوێ لەدەنگی ناخی خۆی بگرێتو بەخۆئاگایی بگات. به لێکدانەوەی شاعیرانه خود "لەجیهانێکی دڕندەدا بەدوای خۆتدا بگەڕێی"، بەڵام ئەو ژنێکە. ژنێک لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دۆگماو گیرۆدەی نێوان بەربەستەکانی گەمژەیی و شێتی و دەمارگیری و قامچی، کە دەبێت بەخەبات و بەرخودان قوفڵی لێوە بێدەنگەکانی و کۆتە گرانبەهاکانی لاقەکانی بکاتەوە. ژنێک کە تەمەنێکە قامچی دەمارگیری و ژەهری گەمژەیی لەسەر جەستەی هەڵکۆڵراوە و گیانی لەقەفەسی خێڵەکیدا باڵ لێکدەدا کە بەدوای کڵاوڕۆژنەیەکدا بگەڕێ و بڕوات و نەیەتەوە، کە نەهاتەوە. چیرۆکی (سێر تۆماس وایت) ئاڵا هەڵگری غەزەلی ئینگلتەرام بیردەکەوێتەوە کە لە شیعرێکدا نووسیبوی:
وەک بەچکە چۆلەکەیەک لەسوچێکی قەفەسەکەمدا کەوتووم. دەرگای قەفەسەکە کراوەتەوە، بەڵام توانای فڕینم نییە، هەڵۆیەک لە ئاسماندا لەکەمیندایە. ماوم باڵەکانم بڵاوبکەمەوە و بفڕم و لەئاسماندا بمرم یان لەم گۆشەی تەنیایی و گۆشەگیری و هەژاریمدا بمێنمەوە و بڕزم؟ ئەمە چارەنووسی تاڵی زۆربەمانە لەم خاکە قیڕ و چیرۆکە، کە پێی دەگوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەمان وەک ژنێک لەدنیای عەرەبی، هەمیشە لەبەرهەمەکانیدا باسی پرسی ژن و پێگەی ژنانی لەکۆمەڵگەدا کردووە. لەشیعرەکانیدا، نەک تەنیا ژنان لەبەردەم فشارە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکاندا وێنا دەکات، بەڵکوگرنگی بەگەڕان بەدوای ناسنامەی خۆیان و ئازادییە کەسییەکانیان دەدات. ژن بۆغادە، پێویستە لەدیلبوونی کۆمەڵایەتی ڕزگاری بێ و بتوانێت تاکایەتی و ئازادی خۆی تەواو ئەزموون بکات. لەیەکێک لەشیعرەکانیدا دەنووسێت:
«ژن، لەناخی نادادپەروەری،
نیشانی دنیای دەدا کە هەر خۆی دەدۆزێتەوە.
نەک لەچیرۆکی ئەوانی دیکەدا،
بەڵکولەچاوەکانی خۆیدا.»
دەیگوت: «ژن، هێزێکە دنیا لە سێبەری ئارامی خۆیدا هەڵدەچنێت و لەبێدەنگی خۆیدا، شۆڕشەکان بەرپا دەکات. ژن هەمیشە لەدڵی ململانێکانی ژیاندا شوێنێک بۆ خۆشەویستی دەدۆزێتەوە. دەتوانێت جیهان بگۆڕێت، تەنانەت گەر بەتەنیا و بە بێدەنگییش بەدەستی بێنێت.»
ئەم درووشمە نیشانیدەدا کە سەمان باوەڕیوایە دەبێت ژنان بتوانن لەدنیای ئاڵۆز و پڕلەدژبەرییەکان، بەدوای شووناسی خۆیاندا بگەڕێن و لەڕێسا دانراوەکانی کۆمەڵگا ڕزگاریان بێت. بێگومان ئەویش یەکێکە لەوانەی بەئازایەتی مێینەیی خۆی گەیشتووەتە ئاسمانی گەشاوەی شیعر بەجۆرێک کە باڵەکانی بکاتەوە و باڵی ژن بکەوێتەسەر گوڵشەنی بیرکردنەوە بۆئەوەی بیسەلمێنێت ئەم ڕستە ژیرانەیە پرسیارێکی نەرمترە لەوەی کە «شاعیر بولبولێکە لەتاریکیدا هەڵنیشتووە و خۆشترین گۆرانی بۆ زاڵبوون بەسەر تەنیایی خۆیدا دەڵێت.» دیارە بەم جیاوازییە کە ئەوبولبولە خۆشخوانەی گوڵشەنی شیعر ئێمەش لەگەڵ خۆی پەلکێشی ئاسمانی ڕوون دەکات، کە جارێک لەبەرزییەوە بڕوانین.
شکست و ئازار لەزۆربەی شیعرەکانی سەمان وەک بەشێک لەژیانی مرۆڤایەتی دەخرێنەڕوو، بەڵام بە پێچەوانەی زۆرێک لەنووسەران کە بەنائومێدی و سەرلێشێواویی ڕووبەڕووی شکستەکان دەبنەوە، غادە پێیوایە شکستەکان کۆتاییان نییە، بەڵکو دەستپێکێکی نوێن. بیر مرۆڤەکان دەهێنێتەوە کە لەهەموو شکستێکدا، دەرفەتێک بۆ گەشەکردن و هەستانەوە هەیە.لەشیعرێکیدا دەڵێت: «نەشکان، تەنیا سەرەتایەکە بۆ دووبارە هەستانەوە،
وەک خونچەیەک کە لەبەهاردا دوای سەرمای زستان
جارێکی تر دەپشکوێتەوە.»
لێرەدا، غادە بەشێوەیەک بیرماندێنێتەوە کە هەرچەند شکست بەئازارە، بەڵام دەتوانێت ڕێخۆشکەری گۆڕانکاریی ئەرێنی و هەستانەوەی نوێبێت. لەبەرهەمەکانیدا هیوایەک بەمرۆڤ دەبەخشێ کە تەنانەت لەناو سەختییەکانیشدا، هەمیشە ڕێگایەک هەیە بۆئەوەی سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.
بارگرانییەک
سەمان شاعیرێکە هەمیشە لەدڵی ئازار و مەینەتییەکاندا بەدوای ئازادی، خۆشەویستی و حەقیقەتدا دەگەڕێت. لەبەرهەمەکانیدا، نەک تەنیا باسی پرسەکانی تەنیایی و مێینەیی نەکردووە، بەڵکو باسی لەئازارەکانی مرۆڤ و گەڕان بەدوای تێگەیشتن لەخۆی و دنیای دەوروبەری کردووە. ئازادی بۆئەو، تەنیا لەناو سروشت یان لەدەرەوەی مرۆڤ نییە، بەڵکو لەدەروونی هەر تاکێک و بەرەوڕووبوونەوە بەئاڵنگارییەکانی دەروونیدایە. خۆشەویستی، وەک هێزێکی خوایی و فریادڕەس، هەمیشە لەشیعرەکانیدا ڕێگایەکە بۆ ڕزگاربوون لە ئازار و نائومێدییەکان. لەکۆتاییدا غادە بیر مرۆڤەکان دێنێتەوە کە پێویستە لەگەڕان و بەدواداچوونەکاندا ئازادی بەدەستبێنن و خۆیان لەدیلێتی دەروونی و کۆمەڵایەتی ڕزگاربکەن، بۆئەوەی بتوانن ڕووناکی و ئومێد لەدنیای ئاڵۆزو پڕلەدژایەتیدا بدۆزنەوە.
با بەدووبارە بیرهێنانەوەی جوانترین و ژیرانەترین ڕستەکانی ماڵاوایی لێ بکەین کە گوتی:
«کە ئازادی لەبوونی مرۆڤدا دەبێتە حەقیقەت،دڵی کانیاوی خۆشەویستی و هیوابێت. ئازادی وەکگیان، هی جەستەیە. ئازادی واتە ڕزگاربوون لەخودی ناوەوەمان»، بەڵام «ئازادی بەس نییە، ئێمە پێویستمان بەشێتی خۆشەویستییە بۆ زاخاودانی ڕۆح و فڕینی.»
* دکتۆر لە کۆمەڵناسی سیاسی زانکۆی تاران.
* غادە سەمان: نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چیڕۆکنووس و ڕۆماننووسی سوورییە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ بەرھەمی جۆراوجۆری ھەیە لەو بوارانەی کاری تێداکردووە. غادە لە ساڵی ١٩٤٢لە دیمەشق لەخێزانێکی ناسراو و کۆنەپارێز لەدایکبووە. غادە خزمی شاعیری عەرەب نزارقەبانییە. باوکی غادە سەرۆکی زانکۆی دیمەشق بووە، باوکی کاریگەری لەسەر غادە زۆر بووە،چونکە غادە بچوکبوو،کە دایکی مرد. (wikipedia.org)
iran-emrooz.net