بە كۆنسێرتێكی گرووپی كیژانی سلێمانی، ئێوارەی رۆژی هەینی 08-09-2023 چالاكییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی دەستیپێكرد و دواتر پەروین چەكار، سوپرانۆی كورد چەند بەرهەمێكی ئۆپێرایی بە زمانی كوردی و ئیتاڵی بە ژەنینی هەردوو ئامێری پیانۆ و دودوك پێشكێش كرد.

هەروەها تیپی نیشتمانی بۆ میوزیكی كولتووریی عێراقی بە رابەرایەتیی عەلا مەجید، میوزسیانی عێراقی چەند بەرهەمێكی پێشكێش كرد.