شیڤان شێرزاد

کتێبی (شەهید بە تەنیا پیاسە دەکات) نوێترین بەرهەمی چاپکراوی قوبادی جەلیزادەی شاعیرەلە یەکێتی نووسەرانی کورد لە کۆڕێکی ڕۆشنبیری و فکریدا بە ئامادەبوونی (د. سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و (ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیران نمایش کرا.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا، شاعیر باسی لە ناوەڕۆکی پەرتووکەکەی کرد و ئاماژەی بۆ ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمە کرد، کە گێڕانەوەی ژیانێکی پڕ لە تراژیدیای شەهیدێکە و بە تەنیا پیاسە بە نێو مەرگ دەکات.

قوبادی جەلیزادە، لە بارەی کتێبە نوێیەکەیەوە گوتی: کتێبەکەم بەرهەمێکی وەرگێڕدراوی شیعرییە لە زمانی فارسیەوە وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ناوەڕۆکەکەی گێڕانەوەی سەربوردەی ژیانی شەهیدێکی قارەمانە، بەهۆی نیشتمانپەروەری دڵۆپی خوێنی لێدەچۆڕێت و ئیدی ژیانێکی سەربەرزانە هەڵدەبژێرێت و ڕێگەی مەرگ تاقیدەکاتەوە بۆ مانەوەی گەلێک، کە جەنگ بەرۆکی گرتووە، منیش وەک شاعیرێک، ئەو دێڕە شیعرییانەم کۆکردووەتەوە، کە بۆ شەهیدان نووسراون و وەرم گێڕاونەتە سەر زمانی کوردی.