شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی چوارشەممە داوای لە هەوڵەکان کرد بۆ قووڵکردنەوەی چاکسازی سیاسی لە بواری سەربازیدا بۆ پاراستنی پاکی و شکۆمەندی سوپای ڕزگاری گەل (PLA).
شی، سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی سەربازیی چین، ئەم قسانەی لە مەراسیمی کردنەوەی خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ بەرپرسانی باڵای سەربازی پێشکەش کرد، کە ڕۆژی چوارشەممە لە زانکۆی بەرگری نیشتمانی لە پەکین بەڕێوەچوو.
شی خوازیاری دیدگایەکی سیاسی نوێ بوو بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی PLA کە لە ساڵی 2027 یادی دەکرێتەوە. شی داوای لە بەرپرسانی باڵای سەربازی کرد کە پێشەنگایەتی بکەن لە ئەنجامدانی چالاکییە سیاسییەکانی ناو پارتدا بە جددی و قسەی ڕاستییەکان بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو بیرکردنەوانە یان کردەوانەی پاڵنەری قازانجی شەخسی و گەندەڵی بەتەواوەتی پێچەوانەی سروشت و ئامانجی حیزبن.
شی هەروەها داوای لە بەرپرسانی باڵای سەربازی کرد کە پێشەنگایەتی بکەن لە گەڕاندنەوە و بردنە پێشەوەی نەریتە نایابەکانی حیزب و سەربازی، واز لە خۆبەزلزانین و بە ڕاستگۆیی لەگەڵ ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی سەربازیدا بمێننەوە.
شی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هەمووان یەکسان بن لەبەردەم یاسا و ڕێساکاندا، بەبێ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی تایبەت یان ئیستسناء لە ڕەچاوکردن یان جێبەجێکردنیاندا هەبێت.
ناوبراو باوەڕی خۆی دەربڕی کە سەربازی بە هاودەنگی و یەکگرتوویی بێ وێنە لە هەلومەرجی مێژوویی نوێدا، لاپەڕەیەکی نوێ لە بنیاتنانی سوپای بەهێزدا دەنووسێت.
ژانگ شێنگمین جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی سەرپەرشتی مەراسیمی کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنانەکەی کرد.