لە یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئەمریكا، ئینتەر مەیامی بووە میوانی یانەی تۆرینتۆ و لە نیوەی یەكەمدا، هەردوولا ئاستێكی تاڕادەیەك هاوسەنگیان پێشكەش كردوو، بەبێ گۆڵ ئەم گێمە كۆتایی پێهات.

لە نیوەی دووەمدا هاوڕێكانی میسی بەبەهێزییوە هاتنە ناو یاریگای چەندین هەلی گۆڵیان لەدەستدا، تالە دواساتەكانی یارییەكەدا بە ئەسیستی لویس سوارێز و لە خولەكی 93دا لیۆناردۆ كامپانا گۆڵێكی پێشكەتنی مەیامی تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی كوڕانی تاتامارتینۆ كۆتایی هات، زیاتر نزیكبوونەوە لە بردنەوەی نازناوەكە، كۆی خاڵەكانیان گەیاندە 71 خاڵ و لە پلەی یەكەدا مانەوە و تۆرینتۆیش بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی 10یەمدا دەبیندرێت.