لە یارییەكی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداری بەرشەلۆنەی كرد.

تایمی یەكەم، یارییەكی هاوسەنگ بەدیكرا، بەڵام لە كۆتا خولەكەكان ئەلڤارێز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ رۆخیبلانكۆس تۆماركرد.

لە تایمی دووەم، ئەتلەتیكۆ سودی لە هێرشێكی پێچەوانە بینی و لە خولەكی 70 سۆرلۆس گۆڵی دووەمیشی تۆماركرد، بەڵام دوای تەنیا دوو خولەك لیڤا ئەنجامەكەی كەمكردەوە بۆ گۆڵێك.

دواتر یاریزانانی بەرشەلۆنە كەشی یارییەكەیان گرتە دەست و سێ گۆڵی دیكەیان لە خولەكەكانی 82 و دوو دوو خولەك و هەشت خولەكی كاتی زیادكراو لە رێگەی تۆرێس  و یامال تۆماركرد و ریمۆنتادایەكی نایابیان نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی بلاوگرانا كۆتایی هات، بەم بردنەوە تیپەكی فلێك بە كۆكردنەوە 60 خاڵ پێشەنگی وەرگرتەوە و ئەتلەتیكۆ بە 56 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.