لە یارییەكی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لاس پاڵماس رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، رۆخیبلانكۆس كۆنترۆڵی یاریگای كرد و چەندین هێرشی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی لاس پاڵماس، بەڵام سەرجەم هێرشەكان بێ ئاكامبوون، نیوەی یەكەمیش بە خاوێنی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەكە بە هەمان شێواز بەردوام بوو، بەڵام دوای چەندین گۆڕانكاری لاس پاڵماس لە كۆتا خولەك تۆڕی گۆڵی رۆخیبلانكۆسی هەژاند.

سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە سودی لاس پاڵماس كۆتایی هات، بەو ئەنجامە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە 63 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە و زیاتر لە ركابەریكردنی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دووركەوتەوە.