نێكۆ ویلیامز یاریزانی باڵی یانەی ئەتلەتیك بلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانیدا وتی: دڵخۆشم، لە ئێستادا سەرنجی تەواوم لەسەر گەشتەكەمانە لە جامی یۆرۆ و هەموو شتێك كە پەیوەندی بە تۆپی پێیەوە هەیە.

یاریزانەكە سەبارەت بە بایەخی بەرشەلۆنە وتی: هەر شتێك كە پێویستە رووبدات دەبێت رووبدات، بەڵام دڵخۆشم لە بلباو هەروەها تازە ماوەیەكی زۆر نییە گرێبەستەكەم نوێكردووتەوە.

هەروەها لە ئێستادا تەنیا چاوی لەوەیە ئاستێكی باش لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا پێشكەش بكات و دوای ئەوە چی روودەدات بۆ هەمووان دەردەكەوێت، لەم كاتەشدا پەیوەندی بەو بابەتەوە پچراوە.

هێرشبەرەكە دەڵێت: یاریكردن لە یۆرۆپالیگ لەگەڵ ئەتلەتیك بلباو خەونێكە بۆمن و نازانم ئەگەر بگەینە یاری كۆتایی چی روودەدات، هەروەها ئارەزووی یاریكردن لە چامپیۆنز لیگ دەكەم و دڵنیام دەتوانم زۆر شت پێشكەش بكەم.

وتیشی: هەموو ئەو هەواڵانەی لەدەوری من دەسوڕێنەوە مانای وایە من كارەكانم بە نایابی و بە باشی دەكەم، بێگومانیش هەموو یاریزانێك لە منداڵیەوە خەونی ئەوەیە سەرنجی یانە گەورەكان رابكێشێت.