رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری پورتوگال پێش ئەوەی رووبەرووی پۆڵەندا ببنەوە دوپاتیكردەوە، بەرامبەر تیپێكی بەهێز و كوالێتی بەرز یاری دەكەن و بێگومان یارییەكەیان ئاسان نابێت.

سەبارەت بە رۆناڵدۆ رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا كەمپێكی مەشقی باشی هەبووە ئێستاش بە باشی ڕاهێنان دەكات، تا ئێستا باسی پێكهاتەی سەرەكیمان نەكردووە، بەڵام دەتوانێت بڵێت ئەو تەمەنی 26 ساڵە.

مارتینێز وتیشی: ئەگەری هەیە رۆبن دیاز وەك یاریزانی دڵی بەرگری یاری بكات، هەروەها پێشتر باسمان لە ئەزموونی ئەنتۆنیۆ سیلڤا كردووە و ئەو دەری دەخات كە توانای باشی هەیە.

هەروەها دەڵێت: پەلەم نەكردووە لە بانگهێشتكردنی تۆماس ئاراوخۆ، ئەو گەنجە و دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاریكردن لە تیپی خوار 21 ساڵان، بەڵام ئێستا دەرفەتێكە بۆ ئەوەی لە پێگەیەكی گرنگدا بێت و دەرفەتی ئەوەی هەبێت هاوكاریمان بكات.