پێگەی فەرمی لا لیگا لە پەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند، لامین یامالی تەمەن 17 ساڵی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلولی خولی ئیسپانیا دیاریكراوە.

یامال كێبڕكێكەی لە كیلیان مباپێ یاریزانی ریاڵ مەدرید، ئیناكی ویلیامزی یاریزانی ئەتلەتیك بلباو، لۆ سێلسۆی یاریزانی ریاڵ بیتیس و كارلۆس ڤیسێنتی یاریزانی ئالاڤێس بردەوە.

یامال لە مانگی رابردوو لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بەشداری چوار یاری كرد و توانی سێ ئەسیست و دوو گۆڵ تۆمار بكات و هەشت هەلی گۆڵكردن بڕەخسێنێت.

بەرشەلۆنە بە دۆخێكی باشدا لە خولی ئیسپانیا تێپەڕ دەبێت و پێشەنگی گرتووە و یاریزانەكانی باشترین ئاست پێشكەش دەكەن، بەو پێیەی مانگی ئابیش رافینیا هەمان خەڵاتی یامالی پێبەخشرا.