رەزا شـوان

 
 
دوو ساڵ جارێک لە (کۆپنهـاگن) ی پایتەختی دانیمارک، یان لە پایتەختی وڵاتێکی تر. بـە بـۆنـەی یـادی رۆژی لـەدایـکـبوونی، کـەڵـە نـووسـەری بـواری وێـژەی منـداڵان (ھـانس کریستـیان ئەنـدەرسـین) کە بە (بـاوکی چـیرۆکی ئەفـسانـەیی بۆ منـداڵان) لە جیهـانـدا ناسراوە. دوو خەڵاتی بەنـرخ، کە بەرزتـرین خەڵاتی نێودەوڵەتیین لە بواری وێـژە و پەرتـووکی وێنەیی بۆ منداڵان. کە بە (خەڵاتی هانس کریستیان ئەنـدەرسـین) یان بە (خەڵاتی نـۆبـڵی منداڵان) یـن بـە (خەڵاتی نـۆبـڵی بچـووک) یـش نـاودەبـرێـت. 

خەڵاتەکانیش بریتین لە (دوو مەدالیای زێـڕ ـ وێنەی هانس کریستیان ئەنـدەرسـین) یان بەسەرەوەیە، لەگـەڵ (دوو بـڕوانـامەی دپـلـۆم). لە ئاھـەنگـێکی شایستەدا، پـێـشکەش دەکرێـن، بە باشتریـن نووسەری نووسینی پەرتووکبۆ منداڵان لە جیهانـدا، کە لە دوو ساڵی پێشتردا، باشترین چـیرۆک یان رۆمـانی بۆ منـداڵان نووسـیوەو لە پەرتـووکێکی چاپکـراودا بڵاویکـرووەتـەوە.دەشـدرێـت بـە باشـتریـن ھـونـەرمـەنـدی وێـنـەکـێـش لە جیهـانـدا، کە باشـترین چـیرۆکی وێنـەیییان رۆمـانی وێنـەیی،بە وێنەی روونکـرنەوە (بێ وشـە) بۆ منـداڵانی کـێشاوە. کە لە مـاوەی دوو ساڵی پێـشووتردا، لە پەرتـووکێکی چاپکـراودا بڵاوی کـرووەتەوە. لە هـەر شوێنێکی جیهـانـدابـن. پەرتووکەکانیان لەلایەن رێکخـراوی (فـیدراسیـۆنی نێـودەوڵـەتی بـۆ پەرتـووکی گـەنجـان) کە کـورتـکـراوەکـەی (ئی بی بی وای) یە، ئەوان لە نێـوان بە دەیـان پەرتـووکی تـازە چاپکـراو بـۆ منـداڵان، پەرتووکەکان هەڵـدەسەنگێنن و هەڵیانـدەبـژێـرن و لەوانەیە ماوەی ساڵـێکی پێـبچـێـت. سەرجەمیش کارەکانی نووسەران و هـونەرمەنـدە کانـدیدکراوەکان، بە درێژایی ژیانیان بۆ منـداڵان لەبەرچـاودەگـرن. تا شایەنی وەرگـرتنی ئـەو دوو خەڵاتە بـن. ئیـنجا بـڕیـار لەسەر بـراوەی هەردوو خەڵاتی هانس کریستیان ئەنـدەرسۆن دەدەن و ناوی براوەکان لە مانگی نیسانی، دوو ساڵ جارێـک رادەگەیەنـن. 

لە ساڵی (٢٠٠٩) وە، خـەڵاتـەکـان بە سپۆنـسەری دامـەزراوەی هـونەر و پەروەردەی دورگەی نامی لە کۆریای باشوور دەدرێت. مەبەستیش لە پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتانە، رێـزگـرتن و پـێـزانیـنە بـۆ ئـەو خـزمەتە زۆرەی، کە ھـانـس کـریـسـتیان ئەنـدەرسـین ـ دانـیمارکی، لە بـواری وێـژەی منـداڵانـدا پێشکەشی کـردووە. کە تا ئەمـڕۆش منـداڵان لە هـەمـوو جیهـانـدا، چـیژێکی زۆر لە خوێـنـدنەوەی چـیرۆکە ئەفـسانەییەکـانی هانـسوەردەگـرن. بەشێکـیش لە چـیرۆکەکانی بە فـیلمی کارتـون و ئەنیمەیـشن دەرهـێنراون.
(خەڵاتی هانس کریستیان ئەندەرسین) بەناوبانگـترین و بەرزترین خەڵاتی نێودەوڵەتییە 
لە جیهانـدا، لە بواری وێـژە و و پەرتووکی وێنەیی بۆ منداڵان. بەڵام ئەم خەڵاتە پارەی لەگەڵـدا نییە. بۆ یەکـەم جار لە ساڵی (١٩٥٦) دا. لەلایـەن (ئەنجـوومەنی نێـودەوڵەتی بـۆ پەرتـووکی گەنجـان) لە سـویـسرا، پـێـشنارکـرا و بـڕیاریان لەسـەر بەخـشـینی ئـەم خـەڵاتە دا، بە باشـترین نووسەری پەرتـووکی منـداڵان. یەکەم نووسـەری بـراوەی ئەم خەڵاتـەش، خاتـوو (ئـیـلـیانـور فـارگـیون) ی بەریتـانیـیە، کە لە ساڵی (١٩٥٦) دا ئەم خەڵاتـەی بەدەستیهـێنا. هـەر لە لایـەن هەمـان ئەنجـوومەنەوە، لە ساڵی (١٩٦٦) وە، بـڕیـار لەسەر بەخـشینی ئەم خەڵاتە، بە باشترین هـونەرمەنـدی وێنەکـێشی پەرتووکی وێنـەیی بـۆ منـداڵان لە جیهـانـدا درا. یەکـەم هـونـەرمەنـد کـە ئـەم خـەڵاتـەی بـردەوە، وێنەکـێشی سویسری (ئەلـویـس کاریگـیـت)ە. لەو سـاڵانـەوە تا ئێـستا، هـەر دوو ساڵ جـارێـک، ئـەم دوو خـەڵاتە، لـە یـەک رۆژدا دەیـانبـەخـشـن، بە باشـتریـن نـووسـەری وێـژەی منـداڵان و بە باشـتـریـن وێنـەکـێـشی پەرتـووکی وێنەیی بـۆ منـداڵان، لە هـەر شـوێـنێکی جـیهـانـدابـن. چـونکە وێـنـە تـەواوکـەری تـێکـستی وێـژەی منـداڵانە. زۆر جاریـش وێنـە زیاتر لە تێکـسـت، سـەرنجی منـداڵان رادەکـێـشـێـت و ئاسانـتر پەیـام و ئامـانجی نووسـینەکە بە منـداڵان دەگـەیەنـێـت.
براوەی خەڵاتی ئەمساڵ (٢٠٢٦)ی هانس کریستیان ئەندەرسین، دەدرێن بە باشترین چیرۆنووسیچیرۆک بۆ منداڵان، چـیرۆکنووسی بەناوبانگی بەریتانی (مایکـلرۆزن) لە بواری وێـژەی منـداڵان و مێرمنـداڵان. خەڵاتی باشـترین وێنەکـێشی بـۆ پەرتـووکیوێنەیی بۆ منداڵان، دەدرێت بە هـونەرمەندی وێنەکێشی بەناوبانگی چینی (کای گاو).کە لەلایەن لیژنەی شارەزا و تایبەتی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بۆ پەرتـووکی گەنجان، هەڵبژێردران. کە دکتۆر (شیرین کرێـدی ـ پسپۆری وێژەی منداڵان ـ لبنان)ی سەرۆکی لـیژنەی دادوەری خەڵاتی هـانس کـریستیان ئەندەرسیـنە بۆ ساڵی (٢٠٢٦). لە رۆژی دووشەمە (١٣/ نیسان/ ٢٠٢٤٦) دا، لە کـاتی کـردنەوەی پـێـشانگای خولی (٦٣) ی پەرتووکی نێودەوڵەتی بۆ منداڵان لە شاری بۆڵۆنیا لە ئیتالیا. کە گەورەترین پێشانگای پەرتـووکی منـداڵانە، زیاتـریـش کاریـگەریی لەسـەر جیهـان هـەیە.ئەمساڵ (١٥٠٠) دەزگـای چـاپ و بـڵاوکـردنـەوەی پـەرتـووکی منـداڵان، لـە (٩٠) دەوڵـەتی جیهـانـەوە بەشدارییان لەم پێشانگایەدا کـردووە. لە کۆنگـرەیەکی رۆژنـامەوانیدا، ناوی هـەردوو بـراوەی خـەڵاتی هـانـس کـریـستـیان ئەنـدەرسـین بـۆ ساڵی (٢٠٢٦) رایگـەیـانـد. کە نووسەریبەریتانیدکتۆر (مایکل رۆزن) و وێنەکێشیچـینیمامۆستا ( کایگـاو)ە.
شایەنی باسە (٧٨) نووسـەر و وێنەکـێشی لە (٤٤) دەوڵەتی جیهـانەوە، بۆ وەرگـرتنی ئەم خەڵاتە، کانـدیدکرابوون. (١٢) نـووسەر و وێنەکـێشیشی شـارەزای بـواری ئـەدەب و هـونەری منـداڵانیش، لە (١٢) دەوڵەتی جیهـان، وەک ئەنـدامی لیـژنەی دادوەری بۆ هـەڵسەنگانـدن و بڕیاردان لەسەر باشترین پەرتووکەکانی کاندیـدە هەڵـبژیـراوەکان، بە سەرۆکایـەتی دکتـۆر (شـیریـن کـرێـدی) سـەرۆکی دەسـتەی دادوەری، نـوێنـەرەکـانیان ئەندامانی ئەم لیژنەیەن. دوای لێکۆڵینەوەیەکی چـڕ، لە پەرتووکە کاندیدکراوەکان، بە زۆرینـەی دەنـگەکـانی ئـەم لـیژنەیە، لە لـیستـێکی کورتکـراوەدا (٦) نووسـەر و (٦) وێنەکـێشیان لەو (٧٨) نووسـەر و وێنەکـێـشانەیان هەڵـبژارد. لە دواییـدا لـەو لـیستە کورتکراوەدا، باشترین نووسەری پەرتووک و باشترین وێنەکێشی پەرتووکی وێنەیی 
بۆ منـداڵانیان هەڵـبژارد، کە نووسەری بەریتـانی (مایکل رۆزن) و وێنەکـێشی چـینیخاتـوو (کـای گـاو)ە.
پێـوەرە ستانـداردەکانی هـەڵسەنگانـدن و هەڵـبژاردنی  بەرهەمەکان، بۆ کانـدیکـردنی باشـترینی دوو پەرتـووک، بـریتـین لە:"کـوالـیـتی جـوانـکاریی هـونـەری و وێـژەیی، لەبـەرچـاوگـرتـنی کـاری تـازەگـەری و نـاوازە و داهـێـنەرانـەی هـەر پـاڵـێـوراوێـک، توانای بـیـنـینی دیـدگای منـداڵان و فـراوانکـردنی کـنجکاوییەکانیانی هـەبێـت. گرنگی بەردەوامی کارکـردنی بـۆ منـداڵان و بـۆ گەنجـان هـەبێـت. بەخـشینی خەڵاتەکە بەنـدە 
بە تـەواوی کارەکانی ئـەو نـووسـەرە و ئەو وێنـەکـێـشەوە لە مـاوەی ژیـانیـانـدا، کە خەڵاتەکان دەبـنەوە".
حەزدەکەیـن کە ئەوەش بزانـن، کە رێـکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەرتووکی گەنجان، لە ساڵی (١٩٥٣) دا دامـەزرا، کـورتـەی نـاوەکـەی (ئی بی بی وای) ە. رێـکـخـراوێـکی خۆبەخشی سوودنەویستە. ئەندامەکانی سەر بە زۆربەی وڵاتانی جیهانن. ئامانجی ئەم رێکخـراوە، لە بەخشینی خەڵاتی هـانس کریستیان ئەنـدەرسـین. پشتگـیری و هانـدانی نـووسـەران و وێنـەکـێـشـانی بـواری وێـژە و هـونـەری وێـنـەکـێـشانـی منـداڵانـە. بـۆ پـێـشکەوتـن و بـۆ داهـێنان لـەم دوو بـوارەدا، لـە هـەمـوو جـیهانـدا بەبـێ جیـاوازی.
خاتوو (شـیریـن کـرێـدی) سەرۆکی دەستەی دادوەری بـۆ بەخـشیـنی خەڵاتی هـانـس کریستیان ئەنـدەرسین، بۆ ساڵی ٢٠٢٦. لە میانەی کۆنگرەی ساڵانەی رۆژنامەوانی (فـیدراسیۆنی نێـودەوەڵاتی بـۆ پەرتـووکی گەنجـان).لە ڕۆژی(١٣/نیسان/ ٢٠٢٦)لەپـێـشانگایپەرتـووکیمنـداڵان لـەبـۆلـۆنـیا لە ئیتالـیا، ناوی هـەردوو خـەڵاتگـری باشـتریـن نـووسـەری پەرتـووک بۆ مـنداڵان (مایـکل رۆزن) ی بەریـتانی و باشتریـن هونەرمەنـی وێنەکێشی پەرتووکی وێنەیی بۆ منداڵان لە جیهانـدا، خاتوو (کای گاو) ی ئاشکـراکرد.
زۆر بە کورتی ئەم دوو خەڵاتگـرەتان پێـدەناسـێـنـین. 
مایکل رۆزن ـ باشترین نووسەری پەرتـووک بۆ منـداڵان: 
دکـتۆر مایکـل رۆزن،نووسـەر و هـۆزانڤـان و شانـۆنـووس و دەرهـێنەر و ئەکتەر و ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنـامەی تەلـفـزیـۆنی و رادیـۆیی و نووسـەری سـتوونیسیاسی،مامۆستا و چالاکوانێکیوئەکادیمییئینگـلیزی. مامۆستایپسپۆری وێـژەیمنداڵان،لەبەشیخوێندنیپەروەردەییلەزانکـۆیگۆڵـدسمیتسلەلەندەن. زیاترلە(٢٠٠) پەرتـووکی بـۆمنـداڵانوگەورەکـاننـووسـیوە. کە زۆربـەیان بـۆ منـداڵانـن.

مایکل رۆزن لە (٧/ ئایار/ ١٩٤٦) لە هـارۆ، میـدلیسیکس، ئنگـلتەرا، لەدایک بـووە.
لە پێشا لە کـۆلێژی پـزیشکی دەستی بە خوێنـدن کرد. دوایی وازی لە پـزیـشکی هـێنا.  رووی لە خوێنـدنی وێـژەی ئینگـلیزی کرد. لە کۆلێژی وادهـام لە زانکۆی ئۆکسفـۆرد، لە ساڵی (١٩٦٩) دەرچوو و بڕوانەمەی بەکالۆریۆسی وەرگرت. لە ساڵی (١٩٩٤) دا بـڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ریـدنگ وەرگرت. لە ساڵی (١٩٩٧) دا، دکتۆرای لە باکووری لەنـدەن بەدەستـهـنا. لە ساڵانی نەوەدەکان بە دواوە، لە زانکۆ جیاوازەکانـدا، وانەبێژی وێـژەی منـداڵان بوو. مایکل رۆزنی، لە ساڵانی (٢٠٠٠ ـ تا ـ ٢٠٠٧) وەک باڵیـۆزی بەریتانیا، بۆ وێـژەی منـداڵان کاری کـردووە.
رۆزن، لە حەفـتاکانی سەدەی رابـردووە دەستی بە چاپکردنی پەرتـووکەکانی کـردووە. لە ساڵی (١٩٧٤) دا، یەکەمین پەرتـووکی هـۆنـراوەی بـۆ منـداڵان چاپکـرد، بە ناوی (گرنگی بە کاروبای تایبەتی خـۆت بـدە). کۆمەڵێکیش هـۆنراوەی کۆمیدی بۆ منداڵان نووسی و چاپی کردوون. لەوانە: (بۆ حەزناکەیت بزانیت؟، تۆ پـێم بڵی، دەی با خـێرا لـێرە دەبچـین). رۆزنی هەردەم هەوڵی داهـێنان و تازەگەریی لە وێـژەی منداڵان داوە.
کـۆمەڵێ هـۆنـراوەی ئاسان و کـورتی بـۆ منـداڵانی زۆر بچـووک هـۆنیـوەتـەوە.
پەروەردەکار (مـۆراک ستایـلەر) دەڵێت:"رۆزنی یەکـێکە لە پێـشەنگەکانی ئەو نـەوە هـۆنـراوەنووسانەی کە ئیلهامیان لە ئەزمـوونەکانی منـداڵـیی خۆیان وەرگـرتـوون و راستییەکان وەک خۆیان دەگـێڕنەوە". 
دیارتریـنبەرهەمەکانیمایکل رۆزنی،بریتینلە(ئێمەبۆ گەشتێکی ڕاوکردنیورچ دەڕۆیـن ـ  ١٩٨٩) و(پەرتووکی خەمناک ـ ٢٠٠٤).(خەڵاتیپێن) یساڵی(٢٠٢٣) یبەدەستهـێناوە،کەلەلایەنڕێکخراویپێـنئینگـلیزییەوەپێشکەشیاندەکـرد،وەکڕێـزلـێنانێکبۆکارەبوێـرەکانی ژیانیسەرەتاییوپـەروەردە.
رۆزنی پەیـوەنـدیبەپـرۆگـرامیڕاهـێنـانیدەرچـووانیبیبیسیکـرد. لـە سـاڵانیحەفـتاکـانـدا،ئامـادەکار و پـێـشکەشکـاریزنجـیرەیـەکبـوولـەکەنـاڵیتەلەفـزیۆنیقوتابخانەکانیبیبیسیبەناوی “والروس” (بنووسـە،فـێربـە،بخوێـنەوە،تـێـبگە،قـسەبکە).
مایـکل رۆزن، بە درێـژایی ژیانی چەنـدیـن خـەڵاتی بەدەستهـێـناوە، بەرزتـرینیان ئـەم خەڵاتەیە (خەڵاتی هـانس کـریـستیان ئەنـدەرسین ـ ٢٠٢٦)کە بـریتییە لە مەدالیایەکی زێـڕ و لە (بـڕوانـامەی دپـلـۆم) ی رێـزلـێنان، وەک باشـتریـن نـووسـەری پەرتـووکی منـداڵان لە جیهاندا کە لە ماوەی دوو ساڵی رابـردوودا چاپێکـردووە و بـۆ یەکەم جـار بڵاوکراوەتەوە. خەڵاتەکەش لەلایەن(ئەنجوومەنی نیودەوڵەتی بۆ پەرتووکی گەنجان) لە ئاهەنگێکی شایستەدا پێـشکەش دەکـرێـت.
 کای گاو باشترین وێنەکێشی پەرتـووکی وێنەیی بۆ منـداڵان:
هونەرمەندی وێنەکێشیچینیخاتوو (کایگاو)وەک باشترین هـونەرمەندی وێنەکـێشیپەرتـووکی منـداڵان لە جیهانـدا، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، باشترین پەرتووکی وێنەیی بۆ منـداڵانی وێنەکـێـشاوە و چاپیکـردووە و بڵاویکردووەتەوە؛خەڵاتی ئەمساڵی (هـانـسکریـستیانئەنـدەرسـین)یبەدەستهـێـنا. کـای یەکـەم هـونەرمەنـدی چـینـییە و یەکـەم ژنی چـینیـشە، کە ئـەم خـەڵاتە بەناوبـانگە وەربگـرێـت.
هـونەرمەنـد کایگاولەساڵی(١٩٤٦) دا،لەشاریچانگـشالەدایکبووە. لە ساڵانی حەفـتاکانی سەدەی رابـردووە، کـاری وێنەکـێشانی پەرتـووکی وێنەیی و چاپکـردنیان بۆ منـداڵان کـردوون. ئەندامیکۆمەڵەیهـونەرمەندانیچینیە. هەندێک لە هـونەرمەندانی چـین، کـای بـە "پـێـشڕەوی پەرتـووکی وێنـەیی رەسـەنی چـینی" ناودەبـەن. لە ساڵانی نەوەدەکانـدا، هـێشتا چەمکی "پەرتووکی وێنەیی" باو نەبوو.کاو یەکەم هـونەرمەنـدی وێنەکـێشی چـینییە کە بـۆ چـیرۆکی منـداڵان، پەرتـووکی وێنـەیی دروستکـرد. کارەکانی زیندوویی و شێوازی رەسەنی کولتووری چینی بەرجەستەدەکەن. لە ساڵی (١٩٨٠) دا، یەکـەم پەرتـووکی وێنـەیی بـە نـاوی (باخـچـە جـوانـەکەوە) چـاپکـرد و بـڵاویـکـردووە. پشتیوانـییەکی گـەرمی لـێکـرا. کـای لـەساڵی(١٩٩٣) دا،خەڵاتیسـێویزێـڕیـنیلەچواردەهەمینپێشانگاینێودەوڵەتییپەرتووکیمنـداڵانیبراتـیسلاڤـا، بە بەرهـەمێکیبـە ناوی "باو ئێـر". ئەم خەڵاتەی بەدەستهـێنا.کای بووەیەکەمهـونەرمەنـدیچـینی،کەئەمخـەڵاتەنێـودەوڵەتـییەبەدەستـبهـێنـێـت. لەدەیەکانیدواتردادەیـانپەرتـووکیوێنەییکلاسیکیدروستکـرد،لەوانە "چیرۆکیلەدایکبوون"،چیرۆکی "شاریئاگـر ١٩٣٨" و "پەرتووکێکیکورتبۆ" فـێربوونلـەشـکـسـتـەکـانیئـەوانیدیـکە"، "زەوی گـوڵـی قـۆخ"یـەکـێکە لـە پەرتـووکە زۆر بەنـاوبـانگەکانی، کـە سێ سـاڵ بە وێنەکـێشانی ئـەم پەرتـووکەوە سەرقـاڵـبوو. " چـیرۆکە جـوانـەکانی چـیـن"، " بـاوە مانگ ـ ٢٠١٥" چەندین کاری تری، کە بەشێوازێکی لێهـاتووی نیـشتمانی رەسەنـدا کـێـشاونی. ئەم بەرهەمانەی کای گـاو ناوبـانگـێکی فـراوانی ناوخـۆیی و جیهـانـییان 
بەدەسـتهـێناون.
کای بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە قوتابخانەی بنـەڕەتی گونـدێکـدا مامۆسـتا بـوو. دەبوو رۆژانە ئەرکەکانی ماڵەوە راست بکاتەوە و چاودێـریی منـداڵەکانی بکات، دواتر خۆی بە کاری جـۆراوجـۆری کـشتوکاڵـییەوە سەرقـاڵ بکات.تەنهـا رۆژانی یەکـشەمـووان، مەشقی وێنەکێشانی دەکرد. کای وەک هـونەرمەنـدێک هەرگیز نەچووەتە قـوتابخانەی هـونـەری. لەبەر ئـەوەی دەرفـەتی خـوێـنـدنی لە زانکـۆدا نـەبـووە. بـۆیـە خـوولـیای نیگارکـێشان بـووە.

کاو بۆ وێنەکـێشانی پەرتـووەکە وێنەییەکانی، ئیـلهـام لە ئەزمـوونەکانی منـداڵـێی خۆی و لە بەسەرهـات و یادەوەریـیە شیریـن و تاڵەکانی ژیـانی وەردەگـرێـت و بـۆ نەوەکانی داهاتوو دەیانگوازێتەوە. کای تا ئێستا بە قـووڵی پابەنـدە، بە پەرەپێدان بە وێنەکێشانی پەرتـووکی وێنـەیی منـداڵان لە چـین.
کای گای لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا، پەیـوەنـدیی بە دەزگای چاپ و بڵاوکـردنەوەی هـونەری منداڵانی شاری (هـۆنان) ەوە کرد. کای پێیوایە منداڵان توانای ئەوەیان هەیە، بە روونی جیـاوازی بکەن، لەنێـوان ئەو کەسانەی خۆشیان دەوێـت و ئەوانەی خۆشـیان ناوێـت.

کای گاو، زیاتر لە (٤٠) پەرتووکی وێنەکێشاون و چاپیکردوون و بڵاویکـردوونەتەوە. کای بـڕوایەکی تـەوای بە ژیـان و بە خـۆڕاگـری هـەیە. 
بە کورتی، کارەکانی هـونەمەنـد کـای گـاو، کوالـیتییەکی هـونـەری نـاوازە و زمـانـێکی بـینراوی ناوازە وقـووڵی سۆزداری نیـشان دەدەن. کە ئاسۆی هـونـەری وێنەکـێشانی پەرتـووکی منـداڵان فـراوانـترن دەکـەن.
لە ئاهەنگێکی شایستە ـ هێشتا کات و شوێنی دیاری نەکراون ـ خەڵاتەکانیان وەردەگرن.

(*) بـۆ ئـەم نـووسینەم، چەنـدیـن سایتی ئینگـلـیزیـم بەسەرکـردووەتـەوە. 
دوبـەی: ٢٠٢٦

 

وتاری نووسەران