
لەرۆژانی ڕابردوودا، لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دابینکردنی ئارامی بۆ هاتوچۆی دەریایی، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا جەختیان لەسەر دەستپێشخەرییەکی هاوبەش کردەوە بۆ دابینکردنی سەلامەتی لە کەنداودا.
بەپێی بڕیارە هاوبەشەکان، هەردوولا لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوێکی ئاوی کاتی هاوبەش و پڕۆژەیەکی لەبەرچاو بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مەترسییەکان، لەکاتێکدا دانوستانە تەکنیکییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەمیشەیی بەردەوام دەبن.
