ژووری هەواڵ

لە ​سایەی دەسەڵاتی ئەحمەد شەڕع، سوریا بە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری ئابووریدا تێدەپەڕێت و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی ئەو ووڵاتە لەوپەڕی خراپیدایە. 
هەرچەندە لە چوارچێوەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا هەنگاوی سەرەتایی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە نراوە، بەڵام هاووڵاتیان هێشتا بە دەست قەیرانی  ئابووری و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی جەنگەوە دەناڵێنن.
چاودێران ئاشکرای دەکەن، کە ​لە ڕووی بژێوی و ئابوورییەوە، دۆخی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، پشت بەئامارەکان دەبەستن ودەڵێن، ئامارەکان دەری دەخەن کە زیاتر لە ۹۰٪ی هاووڵاتیانی سوریا لە خوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و بێکارییەکی بەرچاو سەرجەم ناوچەکانی گرتووەتەوە.
هەروەها دەڵێن، سەرەڕای بێکارییەکی زۆر، بەڵام بەسەدان مامۆستاو فەرمانبەر و مووچەخۆر دەستبەرداری پیشەکانیان بوونە و هەوڵدەدەن کارێکیان دەستبکەوێت، کە لە مووچەکەیان زیاتربێت، هەرچەندە ئەمەش کارێکی ئاسان.
ئاشکرای دەکەن، قەیرانی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان لەوانەش نان و سووتەمەنی و کەلوپەلی سەرەکی لە ئاستێکی قورس و تاقەتپڕوکێندا ماوەتەوە.
ڕۆژانەش بەهۆی نەبوونی کارەباو بەنزین لە شارو شاروچکە جیاجیاکان خۆپیشاندان دەکرێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا