کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بۆسنە ڕایگەیاند کە بەپێی ئەنجامی سەرەتایی ۹۰٪ی دەنگەکان، سێ کاندیدی جیاوازی نەتەوەیی پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سێ قۆڵیی وڵاتەکەیان گرتووە: کاندیدێکی چەپڕەوی بۆسنەیی، نەتەوەپەرستێکی سڕبی لایەنگری ڕووسیا، و نەتەوەپەرستێکی کرواتی.
​ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ٤٢.٢٪ بوو، کە ڕەنگدانەوەی بێئومێدی هاووڵاتیانە لە خاوی گەشەی ئابووری، درێژەخایەنی پڕۆسەی چوونە ناو یەکێتیی ئەورووپا و بەردەوامی قەیرانی سیاسی کە لایەنە نەتەوەییەکان دروستیان کردووە.
​دەنیز بیچیرۆڤیچ لە ڕەوتی چەپڕەو، دارپانا فیلیپۆڤیچ لە ڕەوتی کرواتی، و ژێلکا تسڤیانۆڤیچ لە ڕەوتی سڕبی، زۆرترین دەنگی هەرێمەکانی خۆیان بەدەستهێناوە.
سەرۆکایەتیی سێقۆڵیی بۆسنە و هەرزەگۆڤینا،  سیستەمێکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی هاوبەشە لەو وڵاتەدا، کە لە شوێنی یەک سەرۆک کۆمار، سێ ئەندام بەکۆمەڵ ئەرك و دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی وڵات بەڕێوەدەبەن.
​ئەم سیستەمە لە ساڵی ۱۹۹٥دا لەسەر بەڵگەنامەی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی دەی تۆن دامەزرا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆیی بۆسنە، بە ئامانجی دابەشکردنی دەسەڵات و هاوسەنگی لەنێوان سێ نەتەوە سەرەکییەکەی وڵاتدا.
​
​سەرۆکایەتییەکە لە سێ ئەندام پێکدێت کە نوێنەرایەتی سێ پێکهاتە سەرەکییەکە دەکەن:
۱. نوێنەرێکی بۆسنەیی (موسڵمان)
۲. نوێنەرێکی کرواتی (کاسۆلیک)
۳. نوێنەرێکی سڕبی (ئۆرسۆدۆکس)

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا